ئەڵمانیا پەنابەرانی سووریا دیپۆرت دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەدوای ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەد زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا داوای گەرانەوەی پەنابەرە سووریەکان دەکەن، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بە گەڕانەوەی سوورییەکان رایگەیاند، بۆ ئەم بایەتە لەگەڵ سەرۆکی سووریا گفتوگۆ دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە (2025/11/15) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی سووری روویان لە ئەڵمانیا کرد، لەدوای روخانی رژێمی ئەسەد و هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع و ئاسایبوونەوەی دۆخی سووریا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا داوای گەرانەوەی پەنابەرانی سووری دەکەن و هەڕەشەی گەرانەوەی بێویستی خۆیان لە پەنابەران دەکەن.  

فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بەگەڕانەوەی پەنابەری سووری رایگەیاند، "بۆ ئەم بایەتە لەگەڵ سەرۆکی سووریا گفتوگۆ دەکەین."، هەروەها دووپاتی دەکاتەوە کە، "هەر پەنابەرێک لە وڵاتەکەی رووبەڕووی توندوتیژی ئاینیی یان سیاسی بووبێتەوە دەتوانن لە ئەڵمانیا بمێنەوە، بەڵام ئەو پەنابەرانەی بەهۆی بارودۆخی تێکچوونی وڵاتەکەیان و شەڕی ناوخۆ ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە لەدوای ئاسایبوونەوەی وڵاتەکەیان دیپۆرت دەکرێنەوە."

راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان ئاسانکارییان بۆ هاوڵاتیانی سووری کردووە کە ڕوویان لە وڵاتەکەیان کردووە و دەرفەتی خوێندن و مافی کارکردنیان بۆ ڕەخساندووە و وە دەمانەوێت دەرفەت بەوانە بدەین کە خێزانەکانیان لێرەیەوە بۆ ئەوەی پشتگیریان بکەن تاوەکو لە ئەڵمانیان بمێننەوە.

لەوبارەیەوە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو پەنابەرانەی بە باشی خۆیان لەگەڵ وڵاتەکەمان گونجاندووە گەرانەوەیان بە ناچاری دوورە لەڕاستی، هەر هاوڵاتییەکیش بگەرێتەوە بۆ وڵاتەکەی ئێمە ئاسانکاری بۆ دەکەین و مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا کۆتایی پێدێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین