وەزیری دەرەوەی سووریا: لەم نزیكانە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەمان لە تورکیا دەكەینەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تورکیا رایگەیاند، زۆر نزیک بووینەوە لە کردنەوەی باڵیۆزخانەمان لە تورکیا، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوامە و دووبارە پەیوەندییە ئیمتیازدارەکانمان لەگەڵ تورکیا بەهێزتر دەکەینەوە.

ئەمڕۆ شەممە (2025/11/15) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا دوێنێ لە سەردانێکیدا بۆ لەندەن، دوای (14) ساڵ کردنەوەی باڵیۆزخانەیان لە بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بەکردنەوەی باڵیۆزخانەیان لە تورکیا ڕایگەیاند، بێگومان کارەکانمان و باڵیۆزخانەمان لە تورکیا زۆر گرینگە و پەیوەندییەکانمان بەردەوامە لەگەڵ ئەنقەرە، زۆر نزیکین لە کردنەوەی باڵیۆزخانەمان لە تورکیا."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا وەزیری دەرەوەی سووریا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پەیوەندییەکانمان زۆر بەباشی بەرێوەدەچێت، کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا زۆر بە سەرکەوتووی بەڕێوەچوو، لەمەوبەدوا سووریا وڵاتێکی پەراوێزخراو نییە و بۆ هەموو جیهان وڵاتێکی بە نرخە."

هەروەها شەیبانی باسی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی کردو و گوتی، هەڵگرتنی هەموو سزاکان بەگشتی تەنیا پەیوەستە بە کات، دیمەشق هەوڵیداوە تێروانینی جیهان بەرامبەر بە وڵاتەکی بگۆرێت تەنیا پێویستی بە کاتە بۆ رزگاربوون لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەندین ساڵەی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین