چین دژ بە باجی گومرگی ئەمەریکا بۆ سەر کاڵاکانی دەوەستێتەوە
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2025/11/15) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، دوای فشارە بازرگانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر چین، ئەم وڵاتە بازاڕی نوێێ بۆ هەناردەکردنی کاڵاکانی دۆزیوەتەوە. بە گوێرەی داتاکانی گومرگی چین لە (10) مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەکردن بۆ ئەمەریکا بە بەراورد بە هەمان ماوەی (2024) نزیکەی (%18) دابەزیوە، بەڵام بۆ هەریەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا (%7)، بۆ وڵاتانی کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (%14) و بۆ ئەفریقا (%26) زیادیکردووە و بە گشتی هەناردەکردن (5.3%) زیادی کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هەریەکە لە وڵاتانی بەرازیل، ژاپۆن، مالیزیا و کەمبۆدیا ئەوانەن کە لە ئێستادا زیاترین کاڵای چین هەناردەیان دەکرێت، بازرگانان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان کە جێگرەوەی ئەمەریکا بدۆزنەوە بۆ هەناردەکردنی کاڵاکانیان بدۆزنەوە بەهۆی هەنگاوە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە دژی کاڵاکانی چین.
لە لایەکی ترەوە پسپۆرانی بواری ئابووری دەڵێن، ئەنجامەکانی بازارە نوێێەکانی بازرگانانی چین سەرکەوتن بوو بۆ هێزی بازرگانی چین و پێشاندانی ئاستی زیرەکی بازرگانەکانیان و توانای دۆزینەوەی بازاڕی نوێ و زیاتر بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان. لە جیاتی ئەوەی هەناردەکردن بەهۆی لەدەستدانی بازرگانی ئەمەریکاوە دابەزێت، گەورەترین بەرهەمهێنەری جیهان هەناردەکردنی کاڵاکانی بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاتر کردووە.
سەبارەت بە پرسیاری ئایا چین دەتوانێت ئاستی هەناردەکردنی خۆی بۆ بازاڕەکانی تری جیهان بپارێزێت جیڕاڕد دیپیپۆ، توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی چین دەڵێت، "بە گوێرەی شیکردنەوەی داتاکانی بازرگانی ئەمەریکا و چین لە مانگی نیسان تا تەمووزی (2025) کاریگەرییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر کاڵاکانی چین تەنیا کەمتر لە چارەکێکی بازرگانییەکان بووە و ئەم وڵاتە سەرکەوتووانە توانیویەتی بازاڕی نوێ بۆ کاڵاکانی بدۆزێتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment