تورکیا دەیەم وڵاتە لە ڕیزبەندی بەهێزترین سوپا لە هەموو جیهان
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2025/11/15) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، تورکیا لە نێوان (145) وڵات لە ڕیزبەندی پێشەوەی بەهێزترین سوپای وڵاتان دێت، ئەو وڵاتانەی بەپێی پێوەری دابینکردنی بودجەی بەرگریی، توانای هێزی سەربازی، ئاستی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، شوێنی ستراتیژی و سامانە سروشتییەکانیان هەڵبژێردراون.
هاوکات لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی (2025)، یۆنان لە ریزبەندی (30)یەم دێت لە بەهێزی سوپا و بیست خاڵ لەدوای تورکیایە، ئەمەش بەرپرسانی ئەسینای نیگەران کردووە، میدیای یۆنان باس لە توانانی سەربازی تورکیا دەکات و دەڵێت، تورکیا لە ناوچەکە پێگەی خۆی بەهێزکردووە و درێژە بە پرۆسەی بە مۆدێرنکردنی پیشەسازی بەرگریی خۆی دەدات.
لەدوای پاشەکشەی یۆنان لە ریزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتان، بەگشتی ڕۆژنامەکانی یۆنان بڵاویانکردۆتەوە، کە تورکیا بەخێرایی لە لیستی بەهێزترین سوپا بەرزبۆتەوە و یۆنانیش ساڵانێکە نەیتوانیوە لە پلەی (30) بەرزبێتەوە. هەرچەندە ئەسینا خاوەنی فڕۆکەی ئێف 16 و فڕۆکەکانی ڕافاڵە، بەڵام نەیتوانیووە توانای سوپای بەهێز بکات، شارەزایانی بواری سەربازیی یۆنایش پێیانوایە، توانای سەربازیی ئەسیان سنووردارە و ناتوانین بەراوردی بکەین لەگەڵ تورکیا.
هەروەها شارەزایانی بواری سەربازیی یۆنان بێهیوان و پێشیان وایە لە بەرەوپێشوەچوونی مۆدێرەکانی پیشەسازیی سەربازیی ئەسینا شکستی هێناوە و دەشڵێن، تادێت تورکیا لە بواری تەکنەلۆژیا و گۆرەپانی ناوچەکە بەرەوپێش دەچێت و دووپاتی دەکەنەوە، "پێشکەوتنەکان و بەرزبوونەوەی توانای سەربازیی تورکیا دووبارە نەخشەیەکی نوێ لە ناوچەکە دروست دەکات" وە "یۆنانیش لە توانای سەربازی لە شوێنی خۆی ماوەتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment