فەڕەنسا قەبارەی هاوكارییە سەربازییەكاتی بۆ ئۆکراینا زیاتر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکایەتیی فەڕەنسا ڕایگەیاند، سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆکی ئۆکراینا رێككه‌وتنێكی ماوە درێژ واژۆ دەکەن بۆ دابینكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ئۆكراینا، وڵاتان پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینا دووپات دەکەنەوە.

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/17) ماڵپەڕی (First Post) بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕیککەوتننامەیەکیان واژۆکردووە بۆ دابینكردن و پێدانی (100) فڕۆکەی جەنگی و پێداویستی بەرگری کە لەلایەن فەڕەنساوە بۆ ئۆکراینا دابین دەکرێت.

بە گوێرەی ڕێککەوتننامەکە ماوەی ئەم هەنگاوەی نێوان فەڕەنسا و ئۆکراینا زۆرە و بۆ کاتێکی دوور مەودایە و جگە لە فڕۆکەکان چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی له‌بواری به‌رگری ئاسمانی وەک سیستەمی ڕادار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خۆ دەگرێت و وڵاتانی تریش بەردەوامی پشتیوانی کردنی ئەم وڵاتەیان دووپات کردووەتەوە.

زانیارییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی نزیکەی (10) ساڵی داهاتوودا رێككه‌وتنه‌كه‌ بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و مەبەست لێی به‌هێزكردنی هێزی به‌رگریی ئاسمانی ئۆكڕاینا بە گشتی و پشتیوانی و هەماهەنگی کردنە لە نێوان فەڕەنسا و ئۆکراینا.

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیاوە تا ئێستا چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكاش  هاوكاری دارایی و لۆجیستیکی زۆریان پێشکەشی ئۆکراینا کردووە، بەڵام ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی و ئۆکراینا بەردەوام داوای هاوکاری و پشتیوانی سەربازی لە وڵاتان دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین