ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوشێوەی هێرشەکەی 2019ی سعودیەی تاقیکردەوە ئێران


رووداو دیجیتاڵ

دوو رۆژە سوپای پاسدارانی ئێران سەرقاڵی نمایشێکی سەربازییە، مووشەکی بالیستی و چەند جۆرێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تاقیدەکاتەوە، بەشێک لە مووشەکەکان لە دەریادا دەتەقێنێتەوە.
 
ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سێگۆشەیی باریکی تاقیکردووەتەوە. شارەزایان لێی وردبوونەتەوە، شێوەکەی رێک وەکو ئەو فڕۆکەیە کە لە 2019دا کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆیان کردە ئامانج و ماوەیەک هەناردەی نەوتی سعودییەی کردە نیوە.
 
سعودیە و نەتەوە یەکگرتووەکان هەر زوو رایانگەیاند کە ئەو فڕۆکەیەی هێرشی سەر ئارامکۆی پێ کراوە ئێرانییە، لەسەر نەخشە روونیان کردەوە کە هێرشەکە لە باکووری رۆژهەڵاتەوە کراوە، بەڵام ئێران رەتیکردەوە هێرشێکی لەو جۆرەی کردبێت.
 
مەودای رۆیشتنی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران 2000 کیلۆمەترە، دەگەنە ئیسرائیل و سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین