چین زانیارییەکی نوێ لەبارەی سەر مانگ ئاشکرا دەكات بابەتی گشتی

نوچەنێت

چەند توێژەرێکی چینی بۆ یەکەمجار لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیاندا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، "کاردانەوەی ئۆکسجینی لەسەر مانگ ڕوودەدات و ژەنگی ئاسنیان لە سەر خاکی مانگ دۆزیەوە".

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/17) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، بەڕێوبەرایەتیی بۆشایی ئاسمانی چین ڕایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە و چەندین ووردبوونەوەی جیاواز و بەردەوام توێژەرانی چین بۆیان دەرکەوت، "بۆ یەکەم جار ئاسەواری ژەنگاوی ئاسن لە نمونەی خاکی مانگ هەیە و بەهۆی ڕووداوی بەرکەوتنی گەورەوە دروست بووە".

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە رووداوەکە میکانیزمی کاردانەوەی ئۆکسیدی مانگ پشتڕاست دەکاتەوە و دەیسەلمێنێت کە بەرکەوتنی نائاسایی موگناتیسی لە دەوروبەری جەمسەری باشوور و لایەنەکانی تری خاکی مانگ هەیە.

دوای گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی، توێژەرانی چین دەربارەی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ڕایانگەیاند، "ئەم ئەنجامانە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی فرە بواری (Science Advances) بڵاوکراوەتەوە و دەتواندرێت سوودی گرنگی لێوەربگیرێت وەک بەڵگەی زانستی گرنگ و پێشکەش بکرێت لە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەکانی تر دەربارەی مانگ و هەر زانیارییەک کە بۆ داهاتوو پێویست بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین