ئەمەریکا و سعوودیە برەو بە پەیوەندییە سەربازییەكان دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمەریکا و سعوودیە گرنگی زیاتر بە پەیوەندییەکانیان دەدەن و لە دوایین پێشهاتدا سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا فڕۆکەی ئێف (35) بە سعوودیە دەفرۆشێت، دوای ئەوەی شازادەی جێنشینی سعوودیە سەردانی ئەمەریکای دەكات".

ڕۆژی سێشەممە (2025/11/18) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "فڕۆکەی جەنگی ئێف (35) بە سعودیە دەفرۆشێت، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە سەردانی ئەمەریکای کرد و چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستەکانی فرۆشتنەکە لە کۆبوونەوەی نێوانیان ڕابگەیێندرێت".

زۆرێک لە شارەزایانی بواری ئابووری و نێودەوڵەتی باس لەوە دەکەن، "ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ئەمەریکا لەم دۆخە هەستیارەدا لە کاتێکی گرنگ دایە و ترەمپ ئامانجییەتی بەم هەنگاوەی ڕێگەخۆشبکات بۆ نزیکبوونەوەی سعوودیە و ئیسرائیل تا لە ڕێگەیەوە پەرە بدات بە پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا". 

بە گوێرەی زانیارییەکان سعوودیە گەورەترین کڕیاری چەکی ئەمەریکایە و چەندین ساڵە پشت بە چەکە گرنگ و قورسەکانی ئەم وڵاتە دەبەستێت، لە ماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، ئیدارەی ترەمپ چەندین جار ڕایگەیاندووە، "هەموو ئامادەییەک دەکەن بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکان لەگەڵ سعوودیە هێزی ئاسمانی سعوودیە جۆری جیاوازی چەکی وڵاتان بەکاردەهێنێت بە تایبەت ئەم چەکانەی کە لەلایەن ئەمەریکا دەکڕێت".

فڕۆکەی ئێف (35) بە پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی جیهان دادەنرێت، چەندین تایبەتمەندێتی جیاوازی هەیە و بە ئاسانی شوێنی دیاری ناکرێت بەهۆی ئەم سیستەمە بەهێزەی کە هەیەتی. ئیسرائیل تاکە وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە ئەم جۆرە چەکەی هەیە و زیاتر لە دەیەیەکە بەکاری دەهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین