ئیسرائیل ستایشی پلانەكەی ترەمپ دەكات و حەماس ڕەتیدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپی بۆ غەززە پەسەند کرد، هاوكات ئیسرائیل ستایشی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات، لەبەرامبەردا حەماس پلانەکەی ترەمپ ڕەتدەکاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە (2025/11/18) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی دا بە پەسەندکردنی ڕەشنووسی بڕیارێک کە لە (10) ی تشرینی یەکەمەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشکەشی کردووە و بە پلانی ئاشتی ترەمپ ناسراوە و داوای جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لە خاکی فەلەستین دەکات، حەماس دژی پلانەکە دەوەستێتەوە و ڕەتی دەکاتەوە، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ستایشی پلانەکە و سەرۆکی ئەمەریکاش دەکات. بە گوێرەی پلانە ئاشتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا ڕێگە بە دروستکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی دەدرێت کە هەریەکە لە ئیسرائیل، میسر و فەلەستین بەیەکەوە هەماهەنگی بکەن لە پێناو پاراستنی ناوچە سنوورییەکان، نەهێشتن و داماڵینی چەک لە غەززە.

نووسینگەی بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا ستایشی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای کرد و ڕایگەیاند، "پلانەکە دەبێتە مایەی بەدەستهێنانی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری بەهۆی ئەوەی چەکەکان لە غەززە نامێنن و بێدەنگ دەکرێن، هاوکات هەماهەنگی و پەیوەندیییەکانی ئیسرائیل فراوانتر و زیاتر دەبێت بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا".

لە لایەکی ترەوە، حەماس دژی بڕیارەکە وەستایەوە و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پرۆژەکە داواکاری و مافە سیاسی و مرۆییەکانی فەلەستینییەکان جێبەجێ ناکات". هەروەها، "ئیدانەی دروستکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی کرد کە ئامانج لێی چەک داماڵینی گرووپە فەلەستینییەکان بێت".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە هەنگاوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "دەنگدان بە پرۆژە یاساکە ڕێگەخۆشکەری بەدیهێنانی زیاتری ئاشتییە لە سەرانسەری جیهاندا".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین