وەزارەتی دارایی: ئەو خانەنشین و وارسانەی فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی  هەرێمی كوردستان، وارسی خانەنشینان ئاگادار دەكاتەوە، ئەوانەی تا ئێستا "فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/11/2015) بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی (10) یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت."

 

دەقی ئاگادارییەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی:

سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە.

1ـ  سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.

2-  ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی (10) یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.

3-  تائێستا نزیکەی لە (90%)ـی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کەماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین