ئەردۆغان: لە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر دەم پارتی و باخچەلی هەڵوێستی بوێرانەیان هەبووە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/11/19) ماڵپەڕی (سۆزجو) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە لە کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بەردەوامە، دوای ئەوەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا نارازیبوون لە چوونی شاندی کۆمسیۆنی چارەسەری ئاشتی بۆ ئیمراڵی دوێنی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کە بە ئەندازیاری پرۆسەکە دادەنرێت گوتی، "پێویست بەو هەموو موشتومڕییەناکات، ئەگەر هیچ کەس نییە بچێتە ئیمراڵی ئەوە من سێ هاورێم لەگەڵ خۆم دەبەم و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبمەوە."
لەدوای ئەو قسانەی باخچەلی لەنێو لایەنە سیاسیەکان کاردانەوەی جیاواز هەبوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی پشتیوانی قسەکانی سەرۆکی مەهەپە دەکات و دەڵێت، "شاندی دەم پارتی و ئەندامانی هەڵوێستێکی بوێرانە و ئامادەیی تەواویان هەرلەسەرەتاوە لە پرۆسەکە نیشانداوە، هاوبەشی هاوپەیمانی جمهورمان بەرێز باخچەلی هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستپیکردنی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر بەو لێدوانە بوێرانەی بەشدارییەکی ناوازەی لە پرۆسەکە تاوەکو ئەمڕۆش کردووە."
سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە بڕیاری چوونی شاندی کۆمسیۆن بۆ ئیمراڵی ئاماژەی بەوە کرد، "من دڵنیام ئەندامانی کۆمسیۆن گونجاوترین بڕیار بۆ تورکیا و داهاتووی میللەتەکەمان و ئاسایشی و یەکگرتووی نەتەوەکەمان دەدات، کاتی ئەوەهاتووە تورکیا لە بەڵای تیرۆر رزگاری بێت و بەرپرسیارێتی ئێمە لە ئەستۆی ئەندامانی کۆمسیۆنە بۆ بەهێزبوونی کەشوهەوای ئاشتی لە تورکیا."
جێگەی ئاماژە پێدانە، هەریەک لە دەم پارتی و هاوپەیمانی جمهور پشتیوانی لە چوونی شاندی کۆمسیۆن دەکەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ سەبارەت بە پرۆسەی لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکەن. لەدوای کۆبووەنەوەی دوێنی کۆمسیۆنی پەرلەمان کە تیایدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ چوونی شاندەکە کرا، ڕۆژی هەینیش بڕیاری کۆتایی بە ڕایگشتی ڕادەگەیێندرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment