سوپای ئیسرائیل: بە خێرایی باشووری لوبنان جێبهێڵن ناوچەکە بۆردومان دەکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئیسرائیل تادێت هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕتر کردۆتەوە، سوپای ئیسرائیل ناوە ناوە ئاگربەست پێشێل دەکات، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەدات و ڕایگەیاند، ناوچەکە چۆڵ بکەن هێرش دەکەینە سەر لوبنان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/11/19) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردن بۆ سەر دوو ناوچەی باشووری لوبنان دەکات، هەروەها هۆشداری بە دانیشوانی ئەو ناوچانە دەدات و دەڵێت، بەخێرایی ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن هێرش دەکەین.

سەبارەت بەو هێرشەی ئیسرائیل ئەڤیچای ئەدرایی وتەبێژی سوپای لوبنان لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، سوپای ئیسرائیل دەیەوێت هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەکانی دێر قانون ئەلنەهر و شوهور لە باشووری لوبنان، هەروەها داواش دەکات بەخێرایی هاونیشتیمانانی نزیک ئەو ناوچانە شوێنەکە بەجێبهێڵن.

جێگەی باسە، سەرەڕای ئاگربەست بە بڕیاری حکومەتی بنایامین ناتانیاهۆ سوپا لە (6)ـی ئەم مانگەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێنج شارۆچکەی باشووری لوبنان ئەنجام داوە، هاوکات دوێنێ لە هێرشێکدا بۆ سەر کەمپی عەین ئەلحیلوای کە پەنابەرانی فەلەستینی تێدا نیشتەجێن، نزیکەی (12) کەس کوژران و ژمارەیکی زۆریش لەدانیشتوانی کەمپەکە بریندار بوون. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین