ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا: لەدوای سەردانی شاندی کۆمسیۆن بۆ لای ئۆجەلان دەمیرتاش ئازاد دەکرێت تورکیە

نوچەنێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە ئەکپارتی، لەدوای چوونی شاندی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بڕیارە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندان ئازاد بکرێت.

ئەمڕۆ هەینی (2025/11/21) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، دەنیز زیترک ڕۆژنامەنووس چەند زانیارییەک لەسەر زاری بەرپرسانی ئەکپارتی سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئەنقەرە هەوڵدەدات دەنگدان بۆ چوونی شاندێکی کۆمسیۆنی چارەسەری ئاستی بۆ ئیمراڵی سەرکەوتوو بێت، لە ئێستادا پرۆسەکە چووتە قۆناغێکی نوێ لەدوای ئەو سەردانە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەمیرتاش ئازاد دەکرێت."

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمەشی خستەڕوو، "ئازادکردنی دەمیرتاش سنوردارکراوە، هۆکاری یاسایی نییە، بەڵکو ڕەچاوکردنی سیاسییە، لە کاتێکدا (9) ساڵە دەمیرتاش لە زیندانە و بەگوێرەی یاسا دەبێت ئێستا ئازاد بکرابا، بەڵام بەهۆی بڕیاری سیاسی هەر رۆژێک لە زیندان بمێنێتەوە جۆرێکە لە ستەمکردن."

هاوکات دوێنێ سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نوێترین پەیامیدا سەبارەت بە دەنگۆی ناکۆکی لەنێوان خۆی و ئۆجەلان گوتی، "هەموو پشتیوانییەک و بەشدارییەک لە دەستپێشخەری بەرێز ئۆجەلان بۆ ئاشتی دەکەم ، ئەو قسانەی دەڵێن گوایە ناکۆکی و رکابەری لەنێوان من و ئۆجەلان هەیە دوورە لە ڕاستی، هیچ کەس بۆی نییە باس لە ناکۆکی نێوانمان بکات، ئەو قسانەی بڵاودەکرێتەوە کاریگەری لەسەر پرۆسەکە دەبێت بۆیە بە ویستمزانی ڕوونکردنەوەیک بدەم." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین