ترەمپ: كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدارمان لەگەڵ زۆهران مەمدانی ئەنجامدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا پێشوازی لە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کرد، دۆناڵد ترەمپ ستایشی سەرۆکی شارەوانی نیویۆرکی کرد و ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجام داوە". هاوکات مەمدانی، کۆبوونەوەکەی بە، "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار وەسف کرد".

ڕۆژی شەممە (2025/11/22) ماڵپەڕی (jang) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد لە زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکی ئەرێنییانەیان ئەنجام داوە، مەمدانی توانی سەرکەوتوو بێت بەسەر ڕکابەرەکانیدا و پێشبڕکێکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت". سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "کۆبوونەوەیەکە بەرهەمدار بووە، نیویۆرک و واشنتۆن هەنگاو و ئامانجی هاوبەشیان هەیە، نیویۆرکیان خۆشدەوێت و ترەمپ هەمیشە هەست بە ئاسوودەیی دەکات کە لە نیویۆرک بێت".

لە بەرامبەردا زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان ئەنجام داوە، باسی چەند بابەتێکی جۆراوجۆریان کردووە وەک گەشەسەندنی زیاتری شارەکە، دۆخی هاووڵاتیان، تێچووی ژیانکردن و چەند پرسێکی تر و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شاری نیویۆرک".

بە گوێرەی زانیارییەکان هێرشەکانی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەر سەرۆکی شارەوانی تازە هەڵبژێردراوی نیویۆرک پێچەوانە بوونەتەوە لە ئێستادا بە تایبەتی کاتێک ترەمپ هەڕەشەی بڕینی بودجەی فیدراڵی کردبوو ئەگەر مەمدانی سەربکەوێت و پۆستەکە بەدەست بهێنێت.  

ڕۆژی چوارشەممە (2025/11/5) زۆهران مەمدانی، تەمەن (34) ساڵی بە رەگەز هیندی موسڵمان توانی لە (38%)ــی دەنگەكان بهێنێت و بوو بە سەرۆكی شارەوانی نیویۆرک و گوتی "دەزانین ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ترەمپ دەبینەوە". لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئامانجی سەرکەوتنی نیویۆرکە، پلانی هەیە هاوکاری مەمدانی بکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین