چوار پارتی تورکیا چوونە پاڵ جەهەپە و سەردانی ئیمراڵی ناکەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2025/11/22) ماڵپەڕی (AMAD) بڵاویکردەوە، گرووپی رێگای نوێ لە پەرلەمانی تورکیا کە پێکهاتووە لە پارتەکانی هەریەک لە ئایندە، دیڤا، سعادەت و رەفای نوێ لەدوای کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی کە تیایدا بڕیار لە ناردنی شاندێکی کۆمسیۆن بۆ ئیمراڵی دراو کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، رایانگەیاند، ئێمە وەک گرووپی ڕێگای نوێ نوێنەرمان نانێرین بۆ ئیمراڵی و هاوشێوەی جەهەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە بەشداری پرۆسەکە ناکەین.
لەدوای بەشدارینەکردنی پارتە ئۆپۆسزیۆنەکانی تورکیا لە چوونی شاندێک ببۆ ئیمراڵی، بەمشێوەیە شاندەکە پێک دێت لە سێ ئەندامی ئەکپارتی و مەهەپە و دەم پارتی، گفتوگۆ سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان دەکەن.
هاوکات لەدوای بڕیاری ئەو لایەنە سیاسیەنە کە بەشداری پرۆسەکەیان نەکرد، تولای هەتیمئۆغڵوڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی رەخنەلەو پارتانە دەگرت و گوتی، "دوێنێ بەیەکەوە شایەدی هەنگاوێکی مێژوویبوین لەتورکیا، پێمانوایە قۆناغێکی نوێ بۆ یەکەمجار لە پەرلەمانی تورکیا کۆمسیۆنێک پێکهێنرا بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڵام بەداخەوە هەندێک لایەن بەشداریی پرۆسەکەیان نەکرد، جێگەی داخە دامەزرێنەری کۆماری تورکیا خۆی بە دوور گرتووە بۆ دورگەی ئیمراڵی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment