ئەمەریكا لە هەنگاوەكانی سوودانی نیگەرانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە ڕاپۆرتێكدا ناوەندی عەرەبی لە واشنتۆن ئاشكرای دەكات، "ئەمەریکا ترسی هەیە لە دووبارە بوونەوەی سوودانی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی چەسپاندنی دەسەڵاتی لە کەرتە جیاوازەکاندا".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/11/23) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ناوەندی عەرەبی لە واشنتۆن لە شیکردنەوەیەکیدا سەبارەت بە دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنەوەی محەمەد شیاع سوودانی، جارێکی تر بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ترسی لای ئەمەریکا دروست کردووە بۆ ئەوەی خولی دووەمی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق نەبێتە هۆی چەسپاندنی دەسەڵات و ڕەهایی کردنی ویستە جیاوازەکانی".

نیگەرانییەکان زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ئەگەرەی سەرۆک وەزیرانی عێراق خولی دووەمی پۆستەکەی وەک پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت. بە گوێرەی شیکردنەوەکە، "بارودۆخی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و  ئاماژەیە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی بەرفراوان لەلایەن شێعەکانەوە و بڕیار دان لەسەر پێکهێنانی حکومەت و هەروەها هاووڵاتییانی عێراق ویستی سەقامگیری بەردەوام، ئاسایش و دوورکەوتنەوە لە گرژییەکانی ناوچەکەیان هەیە".

شیکردنەوەکە دووپاتی دەکاتەوە، "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆڵی هەبووە لە دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ بەردەوامی ناوچەکەدا بە تایبەتی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هاوکات هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ هەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ وڵاتانی جیاواز و هێشتنەوەی سەروەری و ئاسایشی عێراق".

لە کۆتایی شێکردنەوە ستراتیجییەکەدا دەربارەی داهاتووی عێراق و دۆخی وڵاتەکە دوای هەڵبژاردنەکان ئەوە خراوەتە ڕوو کە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن سوودانییەوە جێگای گفتوگۆ و بینینی دۆخەکەیە بەهۆی ئەوەی دواجار هێنانی کورسییەکان و کێبڕکێ کردن لەگەڵ لایەنە شیعەکاندا پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلایی دەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین