سەرۆکی فەڕەنسا: ئابووریی جیهان لە مەترسیدایە
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (2025/11/23) ماڵپەڕی (tribune) بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئامادەی لووتکەی وڵاتانی (G20) بوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە جیاوازەکان و بە تایبەتی قەیرانی دارایی، بەڵام ئاشکرایە ئابووری وڵاته پێشکەوتووەکانی جیهان لە مەترسیدایە کە ئەمەش قەیرانێکی نێودەوڵەتییە و کاریگەری بۆ هەموو جیهان هەیە".
سەرۆکی فەڕەنسا دەشڵێت، "ڕاستە (G20) ناتوانێت بە هەموو ئامانجە جیاوازەکانی بگات کە کاری بۆ کردووە و بەردەوامە و لە داهاتووشدا پەرەی پێدەدات به تایبهتی له بابەتە چارەنووسسازە گرنگهكانی وەک ئابووری، قهیرانه جیاوازەکان و گۆڕانكارییهكانی كهشوههوا، بەڵام بە هەر هەنگاوێک بێت دەتواندرێت کاری باشتر و جدیتر بکرێت و هەندێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەدی بهێندرێت".
سیریل ڕامافوزا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ڕاستگۆیی و پێگەی گرووپەکە بپارێزێت، پێکەوە کار دەکەین بۆ، گەشەپێدانی ئابووری، کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پێویستە کار بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ جیاوازەکان لە جیهاندا و کۆتایی بە هەژاری و بێکاری بهێندرێت".
چالاکییەکانی لووتکەی (G20) دوێنێ شەممە (2025/11/22) لە جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقا دەستی پێ کرد, یەکەمجارە کیشوەری ئەفریقا میوانداریی لووتکەکە دەکات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمەریکا بەشداری لووتکەکەی نەکردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment