گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمەریکا زۆر جددی نییە بۆ دانوستاندن ئێران

نوچەنێت

ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی سەرۆکی ئەمەریکا کە ڕایگەیاند بوو کە ئەوان کراوەن بۆ دانوستاندن، لەوبارەوە وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، "ئەمەریکا وەک پێویست جددی نییە بۆ دانوستاندن".

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/11/23) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی ئێران گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی هەفتانەی لێدوانێکی سەرۆکی ئەمەریکا بە درۆ دەخاتەوە و ڕایدەگەیێنێت کە ئەمەریکا وەک پێویست جددی نییە بۆ دانوستان.

ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەمەریکا جددی نییە بۆ گفتوگۆ، ئەوان یان لە ڕاستی و دروستی دانوستاندنەکان تێناگەین، یاخود کردارەکانی ئەمەریکا تەنیا بۆ تێپەراندنی دۆخەکەیە، تاوەکو بەرپرسانی ئەمەریکا لەسەر ئەم  بیروبۆچوونەی ئێستایان بەردەوام بن، ئێمە ناتوانین بەهیچ شێوەیەک دانوستاندنێکی مانادار ئەمجام بدەین لەگەڵیان."

هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک ئەنجام بدەین، پێموایە ئەوان ئەوایان زۆر پێویستە، من بەتەواوی بۆ دانوستاندن کراوەم، ئێمە لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین و پرۆسەکەمان دەستپێکردووە. هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران تایبەت دەبێت، پێشموایە ئەوەیان زۆر دەوێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین