شاندی دانوستاندكاریی حەماس و ئیسرائیل دەست بەگفتوگۆكانیان دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە ئامانجی بەردەوامی گفتۆکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، شاندی حەماس گەیشتنە قاهیرە و چەندین وڵات نێوەندگیری حەماس و ئیسرائیل دەکەن و هەردوولا بەردەوامن لە تۆمەتبارکردنی یەکتر.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/11/23) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی چەندین سەرچاوەی لە نزیکەوە ئاگاداری جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، "شاندی حەماس جارێکی تر سەردانی قاهیرەی کردووە، مەبەست لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە دەربارەی ڕێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەست".

هاوکات بەرپرسێکی حەماس ڕایگەیاندووە، "شاندەکە نیگەرانی دەگەیێنێتە وڵاتانی نێوەندگیر بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی و ئاگربەست و ڕێککەوتن پێشێل دەکات". وڵاتانی میسر، قەتەر و ئەمەریکا نێوەندگیری نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەن و ئامانجیانە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتایی بێت و ئاگربەستی کۆتایی ڕابگەیێندرێت.

لە لایەکی ترەوە، بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیریرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکدا پێنج بەرپرسی باڵای حەماسیان کوشتووە، وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند، "بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەوە نزیکەی (20) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە".

دوای ڕاگەیاندنی پلانی سەرۆکی ئەمەریکا و ڕازیبوونی حەماس و ئیسرائیل بە پلانە و گۆڕینەوەی تەرمەکان و بارمتەکان، کۆتایی تشرینی یەکەمی (2025) بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هەندێک لەو تەرمانەی کە حەماس لە غەززە دەیگەڕێنێتەوە پارچەی تەرمەکانی پێشووترن کە لە قۆناغەکانی پێشوو بۆ ئیسرائیل نێردراونەتەوە". ناتەنیاهوو ئەم هەنگاوەی بە، "پێشێلکارییەکی ئاشکرا و شکاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست وەسف کرد".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین