ئیسرائیل مانۆڕی سەربازی له نزیک سنووری سووریا دەستپێکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "وڵاتەکەیان مانۆڕێکی سەربازی گەورەی لە نزیک بەرزاییەکانی جۆلان دەستپێکردووە". هاوكات سوپای ئیسرائیل نایشارێتەوە کە مانۆڕەکە، "بە مەبەستی ئامادەکاری سەربازییە".

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/24) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنووری سووریا دەستی کردووە بە مانۆڕی سەربازی، چەندین نمایشی جیاوازیان ئەنجام داوە. سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "مانۆڕەکە دوو ڕۆژ دەخایێنێت بە تاقیکردنەوەیەکی چاوەڕوانکراوە لە سنووری ئیسرائیل لەگەڵ سووریا، لە مانۆرەکەدا جوڵەی سەربازی، ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و نمایشی پەڕەشوتی جۆراوجۆر دەگرێتەوە".

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، "مانۆڕەکە بە ناوی (قەڵغانی هێزە) و دەمێکە پلانی بۆ داندراوە و بەشێکە لە مەشقەکانی (2025) کە مەبەست لێی هەڵسەنگاندنی کاردانەوەی یەکەکانە بۆ هەر حاڵەتی لەناکاو و بەهێزکردنی بڕیاردانی فەرماندەکان و ئامادەکردنی هێزەکان بۆ ئۆپراسیۆنی جیاوزی چاوەڕوانکراو لە هەر کاتێکدا".

لە لایەکی ترەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، "چالاکی ئاسمانی چڕی ئیسرائیل لە باشووری سووریا هەیە". چەند شایەتحاڵێک دەڵێن، "مانۆرەکە چەندین کاتژمێری خایاندووە و ئیسرائیل نمایشی خۆراوجۆری ئەنجام داوە".

دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کانوونی یەکەمی (2024)وە ئیسرائیل چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر سووریا و بە بیانووی بوونی حەشارگەی چەک لەم وڵاتەدا و بەرزاییەکانی جۆلان بووەتە بووەتە خاڵی سەرنجڕاکێشی ئیسرائیل بۆ هێرشەکانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین