حكومەتی هەرێم خزمەتگوزاریی (خزمەتی هەواڵی)ـی ڕاگەیاند کولتوور

نوچەنێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری خزمەتگوزاریی "خزمەتی هەواڵ" ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، "خزمەتی هەواڵ ئامانجیەتی دەستڕاگەیشتنێکی خێرا و ڕێکخراو بۆ سەرجەم چالاکی، سیاسەت و بەرنامەکانی حکومەت دابین بکات. لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، ناوەڕۆکەکان ڕاستەوخۆ بۆ ژمارە واتسئەپی تۆمارکراوی بەشداربووان دەنێردرێن."

ئەمڕۆ دووشەممە (24/11/2025) فەرمانگەی میدیا و زانیاری خزمەتگوزاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە خزمەتگوزاریی (خزمەتی هەواڵ) ڕایگەیاند،  "ئەم خزمەتگوزارییە، کە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی کۆمپانیای "مێتا" دیزاین کراوە، پلاتفۆرمێکی پەیوەندیی ڕاستەوخۆیە بەمەبەستی پێدانی نوێترین زانیاری و داتای فەرمی بە ڕۆژنامەنووسان، دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، ئەکادیمیست و توێژەران."

هاوكات ئاشكرای دەكات، "خزمەتی هەواڵ ئامانجیەتی دەستڕاگەیشتنێکی خێرا و ڕێکخراو بۆ سەرجەم چالاکی، سیاسەت و بەرنامەکانی حکومەت دابین بکات. لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، ناوەڕۆکەکان ڕاستەوخۆ بۆ ژمارە واتسئەپی تۆمارکراوی بەشداربووان دەنێردرێن، کە ئەمەش خێرایی و کاریگەری لە گەیاندنی زانیارییەکان مسۆگەر دەکات.

ئەو زانیاری و کەرەستانەی کە دەنێردرێن، ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرن:

• زانیاریی ورد دەربارەی پڕۆژەکانی حکومەت.

• ڕاپۆرتی خولیی (نیوساڵانە/ساڵانە) بە پاڵپشتیی ژمارە و ئامار دەربارەی چالاکی و دەستکەوتەکانی حکومەت.

• ڕاگەیەندراوی هەفتانەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و هەر ڕاگەیەندراوێکی گرنگ یان بەپەلە.

• فایلی مەڵتی میدیایی کوالێتیی بەرز، کە بریتین لە ڤیدیۆ، فۆتۆ و دیزاینی گرافیکیی ئامادە بۆ بەکارهێنان.

هەروەها د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، "ئێمە باوەڕمان وایە کە دەستڕاگەیشتنی ئاسان و ورد بە زانیاری، بەردی بناغەی دروستکردنی متمانە و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان حکومەت، کایەی میدیایی و ئەکادیمییە.

خزمەتگوزاریی "خزمەتی هەواڵ" تەنها ئامرازێکی تەکنەلۆژی نییە، بەڵکوو پابەندبوونێکی حکومەتەکەمانە بۆ جێبەجێکردنی بەرزترین ستانداردەکانی شەفافیەت و پەیوەندیی کاریگەر. هاوبەشیمان لەگەڵ "مێتا" هەنگاوێکی جۆرییە، جەخت لەسەر هەوڵەکانمان دەکاتەوە بۆ بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیاکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان.

بۆ بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییەدا: كرته‌ بكه‌

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین