بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق دەکەوێتە ئەستۆی وڵاتی چین کوردستان- عێراق

نوچەنێت

پلانی عێراق بەرهەمهێنانی 10 مێگاوات کارەبایە بە بەکارهێنانی وزەی نوێبوو وە تا ساڵی 2025، ئامانجی عێراق چارەسەرکردنی کێشە کۆتایی نەهاتووەکەی ولاتەکەیەتی لە پێدانی کارەبا، و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبایە بە وزەی دژی ژینگە(وزەی کاربۆنی). بۆیە حێراق هەوڵدەدات بەرهەمهێنانی رێژەی کاربۆن لە بەهەمهێنانی کارەبادا کەمبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمی خواستی ولاتەکەی بۆ کارکردنی کۆمپانییایەکانی ئەو بوارە بڵاوکردۆتەوە، کۆمپانیای" پاوەر تشاينا" لە دانووستانی بەردەوامدایە بۆ وەرگرتنی کەرتی کارەبای عێراق.

لەو بارەیەوە عێراق بە فەرمی گفتۆگۆییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاییە جیهانیەکان دەستپێکردەوە، کۆمپانیای " پاوەر تشاينا"، یەکیکە لەو کۆمپانیایانەی کە سەردانی وەزارەتی کارەبایان کردووە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق لە رێگای وزەی خۆرەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا، کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و شاندێکی باڵای کۆمپانیای " پاوەر تشاينا"ـی چینی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا هەماهنگی هەردوو لایەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوارچێوەی وزەی نوێبووە وەو وزەی خۆر لە پارێزگای سەماوە دووپاتکردۆتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هەنگاونانی زیاتری عێراق بۆ پرۆژەکانی وزەی دۆستی ژینگە خراوەتەڕوو و شاندەکەی چین هەماهەنگی تەواوەتی خۆی دەڕبڕیوە بۆ پێدانی قەرز بە حکوومەتی عێراق، لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە بواری کارەبای عێراق و دابینکردنی ئامێرە زیرەکەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین