كۆتاییهاتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا نزیكە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمەریکا و ئۆکراینا ڕایانگەیاند، "گەیشتوونەتە چوارچێوەیەکی نوێ و هەموارکراو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا و پێشهاتی دڵخۆشکەر بەڕێوەیە".

ڕۆژی دووشەممە (2025/11/24) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا، ئەمەریکا و ئۆکراینا ڕایانگەیاند، "ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکە، گفتگۆی بەرهەمدار و ئەرێنی ئەنجام دراوە و پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای دانوستاندنە بەردەوامەکانی نێوان شاندەکانی ئەمەریکا و ئۆکڕاینا لە سویسرا ڕاگەیێندرا".

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "پلانە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا گەرەنتی ئەمنی بەهێزی لەخۆ گرتووە و شاندی ئۆکرایناش دەڵێت، "پلانەکە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی هەموو لایەنەکانە".

لە لایەکی ترەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیرى دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "پێویستە وڵاتانی ناتۆشمان لەبیر بێت، ئەوان ڕۆڵیان هەیە لە جێبەجێکردنی پلانەکە، بەڵام توانیویانە خاڵە ناکۆکەکانی پلانەکە کۆتایی پێبهێنن و ناکۆکییەکان کەم بکەنەوە". بە گوێرەی گەتەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، "ئامانجی وڵاتانی ئەوروپایە سوپای ئۆکڕاینا گەورەتر بێت و جەنگەکە کۆتایی بێت".

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پلانێکی (28) خاڵی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا پێشکەش کرد، ڤۆلۆدێمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کاردانەوەی پلانەکە و مۆڵەتی سەرۆکی ئەمەریکا بە زیلینسکی بۆ قبووڵکردنی پلانەکە ڕایگەیاند، "لە دۆخێکی سەختی مێژووییداین". سەرۆکی ئۆکراینا گوتیشێ، "خیانەت لە وڵاتەکەی ناکات و ئۆکراینا لە نێوان لەدەستدانی شکۆمەندی یان هاوپەیمانێکی سەرەکی هەڵبژاردن دایە بە گوێرەی پلانەکەی ئەمەریکا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین