سەرۆکی فەرەنسا: هێزێکی هاوبەشی چەند وڵاتێك لە ئۆکراینا جێگیر دەکرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/25) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕووسیا بە هۆکاری تێکدانی پرۆسەی ئاشتی ناودەبات، هەروەها ڕاشیدەگەیێنێت، کە لەدوای کۆتایهاتنی جەنگ لەنێوان و ڕووسیا و ئۆکراینا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست هێزێکی هاوبەشی ئەمنیی لە چەند ناوچەیەک دادەمەزڕێنن لە پێکهاتووە لە سەربازانی بەریتانیا، تورکیا و فەرەنسا.
لەدوای ئاشکراکردنی دامەزراندنی ئەو هێزە ئەمنییە هاوبەشە لەلایەن ماکرۆنەوە، شارەزایانی تورکیا پێیانوایە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت بەسەر هاوسەنگییە ئەمنییەکانی نێودەوڵەتی و سوودی دەبێت بۆ ئۆکرایناش. سەرۆکی فەرەنسا لە ڕووسیا نیگەرانە و دووپاتی دەکاتەوە کە، "مۆسکۆ بەهێرشکردن بۆ سەر خاکی ئۆکراینا و ژێرخانی وزە پرۆسەکە درێژدەکاتەوە و ئاشتی ناوێت."
ماکرۆن ئاماژە بەوەش دەکات، "ناکرێت هیچ وڵاتێک لە بڕی ئۆکراینەکان بڕیار بدات کە دەستبەرداری کام ناوچەی دەبێت. ڕووسیا جگە لەهێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا لە دژی فەرەنساش هێرشی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدات."، سەبارەت بە دامەزراندی ئەو هێزە ئەمنییە دەشڵێت، "بیناسازییەکی جددی هەیە لەدوای کۆتایهاتنی جەنگ هێزێکی ئەمنیی لە ئۆکراینا دادەمەزرێت لە ناوچە پارێزراوەکانی نزیک کێیڤ و ئۆدێسا جێگیردەکرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment