ئۆکراینا مەرجەکانی ئاشتی ئەمەریکای قبووڵکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرچاوەیەک بە کەناڵی بی بی سی راگەیاندووە، ئۆکراینا مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا قبووڵ کردووە، ڕاوێژکاری ئاسایشی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بۆ گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی ئاشتی سەرۆکی ئۆکراینا بە زووترین کات سەردانی کۆشکی سپی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/25) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و وەستاندنی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوامە. بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئەمەریکا سەرۆکی ئۆکرینا مەرجەکانی ئەمەریکا قبووڵ کردووە و دووبارە سەردانی کۆشکی سپی دەکات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە.

هاوکات چەند کاتژمێرێک بەرلە ئێستا، ڕوستم ئۆمێرۆڤ ڕاوێژکاری ئاسایشی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە مەرجەکانی سەرۆکی ئەمەریکا و رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا بە زووترین کات سەردانی ئەمەریکا دەکات."

هەر سەبارەت بەو هەوڵانە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە ئەمەریکا بەفەرمی ئاگادارییان دەکاتەوە لە رێککەتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا و لەئێستادا دانوستاندنەکان لەوبارەیەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا و ئۆکراینا بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی لەوەش کردووە، تورکیا دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیریی لە دانوستاندنەکانی ئاشتی لەنێوان ئێمە و ئۆکراینا بگێرێت. هاوکات دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆکی ڕووسیا کردوو تاوتوێی کۆتایهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکراینایان کرد.

جێگەی باسە، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا پیلانێکی (28) خاڵی ڕاگەیاند، چاوەروان دەکرێت لەم نزیکانە ئۆکراینا بەو مەرجانەی نێو پیلانەکەی ترەمپ ڕازیبێت و رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا واژۆ بکات.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین