ئەکپارتی داوای چەکەکانان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەكات تورکیە

نوچەنێت

عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی وەڵامی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەداتەوە کە داوای چوونی بۆ دوڕگەی ئیمراڵی کردبوو گوتی، "پێویستە واز لە هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا بهێنن و چەکەکاناتن هاوشێوەی پەکەکە دابنێن."

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/25) ماڵپەڕی (AMAD) بڵاویکردەوە، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریا دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت سەردانی ئێمراڵی بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە.

گوتەبێژی ئەکپارتی وەڵامی داواکەی عەبدی دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "ئێمە گرینگی بەو قسانە نادەین، پێویستە بە زووترین کات ڕێکخراوەکەیان چەکەکان دابنێن، لەکاتێکدا ئەوان دەڵێن ئێمە هەڕەشەنین بۆ سەر تورکیا دەبێت بە کردار بیسەڵمێنن و واز لە هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا بهێنن. وەک ئەوەی رێککەوتن کراوە دەبێت پابەندی ڕێککەوتنی (10)ـی ئاداربن و هێزەکانیان یەکبگرنەوە لەگەڵ سوپای سووریا."

چەلیک لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەشڵێت، "دەزانین بۆ تورکیایەکی دوور لە تیرۆر چیمان ئەنجام داوە، گرینگترین خاڵی پرۆسەکە چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەیە. پێویستە هەموو درێژکراوەکانی پەکەکە چەکەکانیان دابنێن. بانگەوازەکە تەنیا بۆ ئەندامانی رێکخراوەی پەکەکە لە تورکیا نییە، بەڵکو بوونی پەکەکە لە عێراق و سووریا و ئێران و ئەوروپاش دەگرێتەوە. ئێمە ئیرادەیەکی پتەومان هەیە لە بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین