سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشە تیرۆرستییه‌كەی سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر دەكەم کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكەی سەر كێلگەی غازی كۆمۆر ڕایگەیاند، "ئه‌م هێرشه‌ دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/11/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا دەڵێت، "به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌م كه‌ شه‌وى ڕابردوو كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر. ئه‌م هێرشه‌ دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت، "ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه‌ و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى."

بەپێی زانیارییە شەوی ڕابردوو بە مووشەك هێرشكرایەسەر كێڵگەی غازی كۆمۆر و بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆنتڕۆڵكرا، كە بە هۆی هێرشەكەوە كوژانەوەی گشتی كارەبا لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان دروستبوو.

دەقی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌م كه‌ شه‌وى ڕابردوو كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر. ئه‌م هێرشه‌ دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات.

ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه‌ و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/11/27

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین