ناکۆكییەکانی ئوستراڵیا و ئێران قووڵتر دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەستراڵیا بە تووندی دژی ئێران دەوەستەوە و ڕایدەگەیێنێت، "پلانی هەیە سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەوەی ئێران دەستی هەبووە لە پلاندانانی چەند هێرشێکی تیرۆریستی لە ئوستراڵیا".

ڕۆژی پێنجشەممە (2025-11-27) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەنجامی دوایین هەنگاوەکانی ناکۆکی نێوان ئێران و ئوستراڵیا بریتییە لەوەی سوپای پاسداران لەلایەن ئەم وڵاتەوە بخرێتە لیستی تیرۆرە و پێنی وانگ، وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا ڕایگەیاند، "حکومەتی وڵاتەکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ لیستی پاڵپشتییەکانی تیرۆری نێودەوڵەتی زیادکردووە بە تێکدەر و بڵاوکردنەوەی نائارامی وەسفی کردوون".

وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا دەشڵێت، "ئەم هەنگاوەی ئەستراڵیا دوای هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگری پشتڕاستکراوە و دوای لێکۆڵینەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سوپای پاسداران دەستی هەبووە لە تاوانکارییە تێکدەرەکان و پلانی داناوە بۆ هێرشەکانی دژی جولەکەکانی ئوستراڵیا". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "هێرشەکانی ئێران دەستدرێژییەکی مەترسیدار بوون کە لەسەر خاکی ئوستراڵیا رێکخراوە بۆ حکومەتی وڵاتەکەیان هەنگاوی تووندتری بەرامبەر ئێران گرتووەتەبەر و بەردەوامیش دەبێت لەهەوڵدابن بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی".

 لە لایەکی ترەوە، تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوستراڵیا دەڵێت، "حکومەتی پابەند دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەنگاوێکی تیرۆریستی لە وڵاتەکەیان و دژ بە هاووڵاتییانی سڤیل لە وڵاتدا، ڕەگەزپەرستی لە وڵاتدا جێگای نابێتەوە و حکومەت دڵنیا دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی یاساکان بە تایبەتی یاساکانی دژی جووەکان و بڵاوکردنەوەی تیرۆریستی و هەنگاوی ناپەسەند".

ڕۆژی سێشەممە (26-8-2025) ئەنتۆنی ئەلبانێز، سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا ڕایگەیاند, حکومەتی ئێران دەستی هەبووە لە دوو هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی جووەکانی وڵاتەکەمان، بۆیە باڵیۆزی ئێرانمان لە وڵاتەکەمان دەرکرد و باڵیۆزخانەی ئوستراڵیا لە ئێران داخرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین