دەزگای نوچە كتێبی (دەرفەت و یەكسانی) بە نیشتمانیكردنی پرسی ئافرەت لە كوردستان بڵاوكردەوە
نوچەنێت: هەڵگورد مەسعود
ڕۆژی چوارشەممە (27/11/2025) لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسایەتیی و چالاكوان و ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی سیاسی و حیزبی و ڕۆشنبیران دەزگای نوچە نوێترین بەرهەمی دیكەی نوێی بەناوی "دەرفەت و یەكسانی" بڵاوكردەوە، كە هاوكات بوو لەگەڵ دەستپێكردنی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان.
ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی كتێبی "دەرفەت و یەكسانی" پێكهاتبوو لە: سرودی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کوردستان، خوێندنەوەی وتاری دەزگای نوچە، پەخشکردنی ڤیدییۆیەکی تایبەت بە پرسی ئافرەتان و ناوەڕۆكی كتێبەكە، پێشکەشکردنی سروودی (ڕێی یەکسانی) لەلایەن هونەرمەند ئالان عومەر، بەڕێوەچوونی پانێلێك بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی توندوتیژی و ناوەرۆکی کتێبی دەرفەت و یەکسانی بە بەشداریی پانێلیست: شادی مەلا عەبدوڵڵا، نووسەری كتێب: ڕێبەند ڕەزا، هوشیار ماڵۆ: پارێزەر، سەیزادەژینا چالاكوان.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەكەدا، وتاری دەزگای نوچە لەلایەن ڕزگار ڕەزا چوچانی دامەزرێنەر و سەرۆكی دەزگای نوچە پێشكەش كرد و گووتی، "لە دووەمین ڕۆژی هەڵمەتی نیشتیمانی رەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بەخێرهاتنتان دەكەین بۆ ئەم مەراسیمەی دەزگای نوچە، كە تایبەتە بە ناساندنی بەرهەمێكی گرنگ لەسەر پرسی ئافرەتان" هەروەك گووتیشی، "بەداخەوە ئەمڕۆش لە جیهاندا و لە وڵاتەكەی ئێمەشدا، توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بە رێژەی خۆی هەر بوونی ماوە، ویستی توندیژی بەڕادەیەكە، وێڕای هەبوونی یاسای باش و بەڵێنی پاراستنی ئافرەتان، هێشتاش هەر جۆرە پێشكەوتنێك كە لەدونیادا دیێتە ئارا، خەڵكانێك هەن دەیخەنە خزمەتی توندوتیژییەوە."
سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەسەردەمی سەرۆكایەتیی كابینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، "ساڵانێكی زۆر لەمەوبەر ئەو كاتی دەستی بە گۆڕانكارییە یاساییەكان كرد لە كوردستاندا، سەرۆك نێچیرڤان بارڤانی لەگەڵ خستنەڕووی گرنگی هەبوونی یاسای باش و پێشكەوتوو، هەمیشە جەختی لەوەش دەكردەوە كە، بە تەنیا بە گۆڕینی یاساكان و بە سزادان ناتوانین گۆڕانكاریی دروست بكەین و توندوتیژی بنبڕ بكەین. تا ئەوكاتەی كۆمەڵگەكان هۆشیار نەكەینەوە، دژایەتی توندوتیژی نەكەینە كولتووری و تێكەڵ بە ژیان و پەروەردەی كۆمەڵگە و نەوەكانمانی نەكەین."
ڕزگار ڕەزا چوچانی زیاتر ڕوونیكردەوە، وەك لە كتێبی (دەرفەت و یەكسانی) باسكراوە، "كوردستانی ئەمڕۆ بۆ ژیان و دۆخی ئافرەتان، زۆر جیاوازە لە كوردستانی پێش دامەزراندنی كابینەی چوارەمی حكومەی هەرێمی كوردستان، كە بە سەرۆكایەتیی بەرێز نێچیرڤان بارزانی دامەزرا، چونكە بەر لەو كابینە، دۆخی ئافرەتانی كوردستان زۆر خراپ بوو، لەو كابینەی حكومەتەوە دەستكرا بە هەوڵی گۆڕانكاریی یاسایی و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری كۆمەڵگە، لە كابینە كانی دواتریشدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت بەردەوامی بەو هەوڵانە دا و ڕێگەی نەدا گۆڕانكاری و پێشكەوتنەكان بوەستن."
دواتر ڕێبەند ڕەزا، نووسەری كتێبەكە لە پانێلێكدا باسی لە ئامانجی نووسینی كتێبەكە كرد و وەك خۆی دەڵێت، بە ئامانجی خستنەڕووی دۆخی مێژوویی نایەكسانی ئافرەتانی كوردستان لە ڕابردوو نووسیوە، هەروەها "بیرهێنانەوەی هیوا و پێزانین پیشانبدەین بۆ كاروپڕۆژانەی كە لە كوردستان بۆ ئافرەتان كراوە بۆ مافی ئافرەتان و پرسی یەكسانی" سەبارەت بە دەستەواژەی بە نیشتیمانیكردنی پرسی ئافرەت لە كوردستان گووتی، "پرسی یەكسانی تەنها تایبەت بە یەك ڕەگەز یان ئافرەت نییە بۆ هەموو تاكێكی كوردستانە."
پەیوەست بە دەستپێشخەرییەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی كرد بەتایبەت هەمواركردنەوەی یاساكانی پەیوەست بە ژیانی خێزان و ئافرەت، لەوانە یاسای باری كەسێتی نووسەری كتێبی "دەرفەت و یەكسانی"، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە ماوەی سەرۆكایەتیی حكومەت جگە لەو هەنگاوانەی باسمان كرد، "زۆر گرنگی بە توێژینەوە داوە، بۆ دۆزینەوەی كێشەكان، دامەزراندنی دادگا و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی تایبەت بە توندوتیژی ئافرەتان، لە هەموویان گرنگتر هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا بۆ ئەوەی پێشێلی مافی ئافرەتان نەكرێت."
هەر لەو پانێلەدا هوشیار مالۆ پارێزەر و چالاكوانی مافەكانی ئافرەتان، ئاماژەی بەوەدا، دۆخی ئافرەتان بەراورد بە (20) ساڵی ڕابردوو زۆر گۆڕاوە و جیاوازە، بە تایبەت لە بواری هەمواركردنەوەی یاساكان، بەرگرییكردن لە قوربانیانی توندوتیژی ئافرەتان، هۆشیاركردنەوەی ئافرەتان پەیوەست بە مافەكانیان.
پاشان لە درێژەی پانێلەكەی دەزگای نوچەدا، سەیزادەژینا (رۆژینا) چالاكوان، سەبارەت بە كتێبی بڵاوكردنەوەی "دەرفەت و یەكسان"ـی و گرنگی ئەم كتێبە بۆ كۆمەڵگەی كوردی ڕایگەیاند، "ئەم كتێبە لە دوو ڕووەوە گرنگە یەكیان بۆ كتێبخانەی كوردی، گرنگی دووەمی لەوەدایە كە وەك توێژینەوەیەكی ڕەخنەگرانە لەسەر پرسی خراوەتەڕوو."
هەروەها لە كۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا، سوپاسنامە و ڕێزلێنان بەو ژمارەیەك هاوكار درا، كە یارمەتی نووسەری كتێبی "دەرفەت و یەكسان"یان داوە، كە پێكهاتبوون: ڕزگار رەزا چوچانی وەک راوێژکاری پڕۆژەکە هاوکاری نووسەر بووە، هونەرمەند و دیزاینەر ئاسۆ مامزادە، حەسەن دانیشفەر خاوەنی چاپخانەی دانیشفەر ، هونەرمەند خاتوو ئالان عومەر ، هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر، خاتوو ئەگاپی نزار ڕوفائیل بە نوێنەرایەتیی کۆمپانیان ئیفێنت بۆکس، خاتوو سۆما عەبدولڕەحمان بە نوێنەرایەتیی کۆمپانیان لامیدیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment