زیلینسکی ڕووبەڕووی بژاردەیەكی چارەنووساز دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆی پلانەکەی ترەمپەوە سەرۆکی ئۆکراینا ڕووبەڕووی دوو بژاردەی قورس دەبێتەوە ئەوانیش بریتین لە هەڵبژاردنی خراپ یاخود بڕیاری ڕیکنەکەوتن و بەردەوامیدان بە جەنگ. شارەزایانی سیاسیی دەڵێن، دەبێ ئۆكراینا پلانەكەی ئەمەریكا قبووڵ بكات.

ڕۆژی شەممە (2025-11-29) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئەو وادەیە کۆتایی هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینای دابوو سەبارەت بە قبووڵکردنی پلانەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەبەر ئەوە شارەزایان و شیکەرەوە سیاسییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "سەرۆکی ئۆکراینا دوو بژاردەی قورسی هەیە و پێویستە پلانەکەی ئەمەریکا قبووڵ بکات".

بە گوێرەی بۆچوونی شارەزایانی سیاسی، "ئەگەر سەرۆکی ئۆکراینا پلانەکە پەسەند بکات و ئامانجی ئاشتی بێت پێویست ناکات چیتر پێویستی بە سوپایەکی (600) هەزار کەسی هەبێت و ئەگەری بوونی بە ئەندامی ناتۆ زیاتر دەبێت".

لە بەرامبەردا لە ئەگەری ڕازینەبوونی سەرۆکی ئۆکراینا بە پلانەکە بەڵام داهاتووی وڵاتەکە باش نابێت و حکومەتەکەی زیلینسکی ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی جیاواز دەبێتەوە بۆ نموونە، "سوپای ئۆکراینا ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی دەبێتەوە و بە دڵنیاییەوە قەیرانی دارایش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ئەم وڵاتە".

دوای زیاتر لە سێ ساڵ تێپەڕبوون بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و هەوڵەکانی وڵاتان بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە گرنگترین پرسیار کە لێرەدا دێتە ئاراوە ئەوەیە کە ئایا هیچ ڕێککەوتنێک هەیە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕابگرێت؟! ئایا لە ئەگەری ڕێککەوتن گەرەنتی هەیە بۆ ئاسایشی داهاتووی ئۆکراینا لەلایەن ئەمەریکا و ئەوروپاوە لەبەرامبەر ئەو ناوچانەی کە وڵاتەکە بە خاکی خۆی دەزانێت و لە دەستی دەدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین