ئەمەریکا فڕۆكەی جەنگی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دوای سەرنەکەوتنی دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد، جولە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بوو، بەتایبەت فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ ناوچەکە هێنراوە و وڵاتانی ناوچەکە هاتووچۆی سەربازیی ئاسمانیان فراوانتر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/4/13) ماڵپەڕی (Kanal 7) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ ئەوەی ئێران و ئەمەریکا ئاگربەستیان ڕاگەیاند، بەڵام هەریەک لە شاندی ئێران و ئەمەریکا نەیانتوانی متمانەی تەواو بەیەک بدەن لە دانوستاندنەکانی پاکستان و نەگیشتنە رێککەوتن، تادێت گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست زیاتر دەبێت بەتایبەت لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو دەستیکردووە بە جولەی سەربازیی و پڕچەک کردنی سوپاکەی لە ناوچەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، واشنتۆن چەندین فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی جۆری (C-17 Globemaster lll) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە، هاوکات گەورەترین فڕۆکەی گواستنەوەی هێزی سەربازیی ئەمەریکا و گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی بەناوی (لۆکهید سی (5) ئێم سوپر گالاکسی) بەرەو ئەو ناوچانە بەرێکەوتوون.

شارەزایانی سەربازیی لە ناوچەکە پێیانوایە، ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا دوای شکستی دانووستاندنەکان ئامادەکارییەکە بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران، هەروەها بەتایبەت جولەی فڕۆکەی سەربازیی و گەرانەوەیان بۆ ئەمەریکا تایبەتە بە گواستنەوەی بریندارنی شەڕی ئەمەریکا و ئێرانە.

جێگەی باسە، هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران (40) ڕۆژی خایاند، بەنێوەندگیری پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە ئاگربەستیان ڕاگەیاند دوای دانوستاندنیان لە ئیسلامئاباد شاندی ئەمەریکا و ئێران نەگەیشتنە ڕێککەوتن، لە ئێستادا ئەمەریکا هەڕەشە دەکات و ڕایگەیاند، گەماڕۆ دەخەینە سەر گەرووی هورمز.

     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین