نووری مالیکی: دەبێت سودانی و عەبادیش خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران كاندید نەكەن
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (15/4/2026) میدیای (ئەلڕابیعە) بڵاویکردەوە، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بەرژەوەندی باسم بەدری کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کشاندووەتەوە و قوسەی محبوبە سەرکردەی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نزیک لە سودانی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و دەشڵێت، ئاخۆ مالیکی بڕیاری كشانەوەی لە بەرژەوەندی باسم بەدری، دەبێتە هۆی دابەشكردنی چوارچێوەی هەماهەنگی.
محەمەد هادی شەمەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی خزمەتگوزاریی گووتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی بەرۆكی عێراقی گرتووە، سەردانی مالیکی کردووە و نەرمی نیشانداوە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە بە کشانەوەی کاندیدبوونی، بەو مەرجەی کاندیدکردنی لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بە هەمان شێوەی کە لە سەرەتادا کاندیدکرابوو، بکێشرێتەوە، بۆیە مالیکی ڕایگەیاندووە کە هیچ کێشەیەکی نییە لە کشانەوە، بەڵام پێویستە سەرۆک وەزیرانەكانی تریش كە کاندیدکراون بۆ ئەو پۆستە واتە سودانی و عەبادی، بەهەمان شێوە بکشێنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێك لەلایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئەگەری بەهێزەوە باس لە هەڵبژاردنی كاندیدێكی نوێ دەكەن، بەوپێیەی لەكۆی (12) هێزی ناو چوارچێوەكە (9) هاوڕان لەسەر كشاندنەوەی مالیكی و هەڵبژاردنی كاندیدێكی نوێ، بەڵام تائێستا یەكلانەبوونەتەوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە ناوی كاندیدی نوێ بۆ لیستەكە زیادكراوە و محەمەد شیاع سودانیش پێداگرە لەسەر دەستگرتن بە كاندیدبوون و تازەكردنەوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment