ترەمپ: فەرمانم کردووە تەقە لەو بەلەمانەى ئێران بکەن کە مین دەچێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکى ئەمەریکا فەرمى بە هێزە دەریاییەکانى وڵاتەکەى کردووە، هەر بەلەمێکی ئێرانیان بینى مین لە گەرووى هورمز دەچێنن دەستبەجێ تەقەى لێ بکەن و تێکى بشێکنن.

ئەمەرۆ پێنجشەممە (2026/4/23) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، فەرمانم بە هێزە دەرییەکانى وڵاتەکەمان کردووە، هەر بەلەمێکتان بینى مین لە گەرووى هورمز دەچێنێت دەستبەجێ تەقەى لێ بکەن هەرچەندە بچووکیش بێت تێکى بشکێکنن. 

سەرۆکى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، سەرجەم کەشتییە جەنگییەکانى ئێران (159) کەشتى بوون ژێر ئاو کەوتن، لە ئێستاشدا هەر کەشتییەکیتان بینى مینى دەچاند ژێر تێکى بشکێنن.

ترەمپ ئاماژە بەوەش دەکەن تیمەکانى پاکردنەوەى مین کە سەر ئێمەن سەرقاڵى پاکردنەوەن، من فەرمان کردووە بەردەوام بن لەو چالاکییە، بەڵام بە سێ بەرانبەرى پێشوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە تاران و واشنتن هەردوولا یەکتر بە چاندنى مین لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان تۆمەتباردەکەن، دەریاوانى ئەمەریکى ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات، کە هاتوچۆى دەریایى لە رێگەى مینەوە لە دەریا پەکخستووە، ئەوەش لە کاتێکدایە تاران گەمارۆ ئاوییەکان بە پێشێلکارى یاساى نێودەوڵەتى دادەنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین