ئیسرائیل بە پێشێلکردنی پەیماننامەی چەکی ئەتۆم تۆمەتبار دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە کردەوەکانی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بە پلەی یەکەم هێرشی ئێران لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە، هەرچەندە ئیسرائیل ئاگادارکراوەتەوە لە پێشێلکارییەکان، بەڵام بەدرێژایی مێژوو پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی پشتگوێ خستووە."

ڕۆژی شەممە (2026/4/25) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ئیستفزارییە، ئیسرائیل هۆکارێکە بۆ هاندانی وڵاتان بۆ ئەوەی پابەندنی پەیماننامەی چەکی ئەتۆم نەبن، بە پلەی یەکەم دەستکەوتەکانی ئەو جەنگە بۆ ئیسرائیلە و بە درێژایی مێژوو ئەو پەیماننامەی پێشێلکردووە سەرەرای ئاگادارکردنەوەشیان."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەرنجی خستە سەر هەڕەشەکانی ئەو پێشێلکارییە و وەک هەڕەشيیەکی جددی بۆ سەر وڵاتان ناوی برد و گووتیشی، "ئێمە پێشوازی لە ئاگربەستی کاتی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکەین، دەبێت شاندی ئەمەریکا و ئێران دەرفەت بەیەک بدەن بەشێوەی گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن."

سەبارەت بە موشقکردنی فەرەنسا و پۆڵەندا لە بواری رێگریی چەکی ئەتۆمیی  زاخارۆڤا بەنیگەرانییەوە ڕایگەیاند، "هەوڵەکان بۆ پێدانی چەکی ئەتۆمی بە ئۆکراینا کارێکی مەترسییە و دەبێتە پێشێلکاری تێکدانی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، ئەو کارەی فەرەنسا و پۆڵەندا بۆ مانۆری رێگری چەکی ئەتۆم ئیستفزارییە، هەروەها کردەوەکانی ئەمەریکا لەبارەی بۆشایی ئاسمانی سیاسەتێکی هەڵە و خۆسەپێنی و شەرانگێزییە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین