قائانی بۆ نێوەندگیریی شیعەکان گەیشتە بەغدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

بۆ یەکخستنی لایەنە شیعەکانی عێراق لەسەر دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سەردانێکی کرد بۆ بەغداد و لەگەڵ ژمارەیە لە سەرکردە سیاسییەکان کۆبوۆتەوە. هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، قائانی دوای تەوابوونی سەردانەکەی ڕاستەوخۆ گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.

ڕۆژی یەکشەمممە (2026/4/19) ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سەردانی عێراقی کرد و لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگیی" کۆبوۆتەوە و تاوتوێیان لەسەر پرسی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، قائانی لەم سەردانەدا سەرکردەکانی ئاگادار کردووەتەوە لە سروشتیی دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن و هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە چەکداماڵین یان هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان دا.

هەر لەم بارەیەوە، لەنێوان کاندیدەکانیشدا، ناوی "محەمەد شیاع سودانی" و "نوری مالیکی"، وەک سەرەکیترین ڕکابەرەکان دەردەکەون. سودانی خۆی بە شایستەتر دەزانێت بۆ بەردەوامبوون لە پۆستەکەدا، لە کاتێکدا مالیكی هەوڵدەدات دووبارە بگەڕێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕوون نییە ئایا سەردانی قائانی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر یەکلاککردنەوەی کاندیدێکی تەوافووقی یان نا.

جێگەی باسە، ئیسماعیل قائانی، دوایین سەردانی بۆ بەغدا لە تەمموزی (2025) دا بوو. تەنیا ماوەی (10) کاتژمێر لە عێراق مایەوە و لەگەڵ زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکانی شیعەدا دیاری کرد، بەڵام چاوی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران نەکەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین