ئەمەریکا شەش خاڵى بۆ رێککەوتنى نێوان ئیسرائیل و لوبنان دیاری کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا دەقى رێککەوتنەى بڵاوکردەوە، کە ترەمپ بۆ ئاگربەستى بۆ ماوەى (10) لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە ئەگەرى درێژکردنەوەى هەیە.

ئەمڕۆ هەینى (2026/4/17) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا دەقى ئەو رێککەوتنامەى رایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەو وڵاتە بۆ ئاگربەستى نێوان ئیسرائیل و لوبنان ئامادەى کردووە.

لە خاڵى یەکەمى ئەو رێککەوتننامەیە هاتووە، ئیسرائیل و لوبنان لە رۆژى (16) نیسان بۆ ماوەى (10) رۆژ وەک دەستخپێشخەرییەک لە لایەن حکومەتى ئیسرائیلەوە ئاگربەست راگەیێندرا، ئەوەش بە ئامانجى رەخساندنى دەرفەتە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى هەمیشەیى نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە خاڵى دووەمى دووەم هاتووە، کە ئەو ماوەى لەو  ئەو رێککەوتنە هاتووە سەرەتاییە لەنێوان وڵات، دواتر دەتواندرێت درێژ بکرێتەوە، بەو مەرجەى دانوستاندنەکان بەرەو پێش بچن، بە مەرجێک لوبنان بە شێوەیەکى کارا دەسەڵاتى خۆى بەسەر سەروەرى وڵاتەکەى بسەپێنێت.

سەبارەت بە ئیسرائیلیش لە خاڵى سێیەم هاتووە، تەلئەبیب گرتنەبەرى هەموو رێکارێکى پێویستى هەیە بۆ ئەوەى بەرگرى لەخۆى بکات بەرانبەر پیلانەکانى دژى، لەپاڵ ئەوەشدا ئیسرائیل هیچ هێرشێکى سەربازیى دژ بە ئامانجەکانى لوبنان، مەدەنى بێت یان سەربازیى یاخود ئامانجى نێودەوڵەتى، وشکانى یان ئاسمانى، یاخود دەریایى بێت ئەنجام نادات.

بەگوێرەى رێککەوتنەکەى ترەمپ رۆژى (2026/4/16) ئاگربەبەست دەخرێتە بوارى جێبەجێکردن، حکومەتى بەیروت هەموو رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ رێگرى لە هێرشەکانى حزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لە لوبنان دژ بە ئامانجەکانى ئیسرائیل.

لە خاڵى پێنجەم هاتووە، پێویستە هەموو لایەنەکان دان بە هێزە ئەمنییەکانى لوبنان دابنێن، کە بەپرسیارن لە سەروەرى لوبنان و بەرگرى نیشتیمانى، هیچ وڵاتێک یاخود گرووپێکى دیکە مافى ئەوەى نییە بانگەشەى ئەوە بکات پارێزەرى سەروەرى لوبنانە.

خاڵى شەشەم تەلئەبیب و بەیرووت داوا لە ئەمەریکا دەکەن کارئاسانى زیاتر بکەن بۆ دانوستاندنى راستەوخۆ بە ئامانجى چارەسەرکردنى هەموو کێشە هەڵپەسێدراوەکان، لەوانە دیاریکردنى سنوورە وشکانییە نێودەوڵەتییەکان، ئەوەش وەک رێگەخۆشکردن بۆ رێککەوتنى گشتگیر کە گرەنتى ئاسایش و سەقامگیرى هەمیشەیى نێوان هەردوو وڵات بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین