ئەمەریکا هۆشدارى دەداتە چوارچێوەى هەماهەنگى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆى بەشدارى ئەبوو ئالاى وەلائى، ئەمیندارى کەتائیبى سەیدوشوهەدا وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا پەیامێکى توندى ئاراستەى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کردووە.

ئەمرۆ دووشەممە (2026/4/27) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، چەند سەرچاوەیەکى سیاسى ئاشکرایان کردووە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بە توندى دژ بە بەشدارى ئەبوو ئالاى وەلائى بوو لە کۆبوونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ حکومەتى داهاتوو.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن واشنتن سەرى سوڕماوە لەوەى کە چەند کاتژمێرێک دواى بڕیارى ئەمەریکا بۆ پێدانى (10) ملیۆن دۆلار بەرانبەر پێدانى زانیارى سەبارەت بە ئەبوو ئالا، بەشدارى لەو کۆبوونەوە کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، پەیامەکەى ئەمەریکا بە زمانێکى توند نووسراوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، چوارچێوەى هەماهەنگى سرووستى پەیوەندییەکانى لەگەڵ واشنتن پشتگوێخستووە، ئەوەش وا دەکات ئیدارەى ئەمەریکا لە هەموو ئاستەکان  هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندى لایەنە بکات، بە تایبەت لایەنى ئەمنى و ئابوورى.

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن، ئەمەریکا ئاماژەى بەوە کردووە، لە ئەگەرى بەردەوامى رۆڵى سەرەکى گرووپەکان لە هەر حکومەتێکى عێراق، مامەڵەى ئەرێنى لەگەڵ حکومەتى نوێ ناکەن.

هەفتەى رابردوو ئەمەریکا پاداشتى (10) ملیۆن دۆلارى بۆ ئەو کەسە راگەیاند، کە زانیارى لەسەر ئەبوو ئالا بدات، لەدواى ئەو بڕیارە راستەوخۆ بەشدارى کۆبوونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین