هیومان ڕایتس وۆچ: حووسییەکان تاوانبارن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ حوسییەکانی یەمەنی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، "حووسییەکان دەسەڵاتی دادوەری بەکاردەهێنن بۆ سەرکوتکردنی ڕاستەوخۆی دوژمنەکانیان و بێدەنگ کردنیان".

ڕۆژی شەممە (2025-11-29) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ ڕایگەیاند، "حووسییەکانی یەمەن لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بازرگانانیان کردووەتە ئامانج و دەسەڵاتی دادوەرییان بۆ ئامانجە جیاوازەکانیان بەکارهێناوە".

هاوکات حووسییەکان لە کاتی دادگاییکردنی تۆمەتباراندا تۆمەتی سیخوڕی ناڕاستی جۆراوجۆریان خستووەتە پاڵ دەستگیرکراوان. بۆ نموونە لە بڕیارێکی نادادپەروەرانەدا لە (21) هاووڵاتی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر (17) هاووڵاتیدا سەپاندووە و بە سیخوڕی تۆمەتباریان کردوون بەبێ ئەوەی دەستیان بە هەبێت لە هیچ کارێکی لەم جۆرەدا.

نیکو جەعفەرنیا، توێژەری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیێنێت، "پێویستە دەستبەجێ هەموو ئەو کەسانەی کە بەبی تاوان دەستگیرکراون ئازاد بکرێن، هاووڵاتییان مافەکانیان پارێزراو بێت و تاوانکارییەکانی حووسییەکان ڕابگیردرێت". 

حووسییەکان لە (2014)وە دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەندا گرتووە و کەسانی پەیوەندیدار بە پارتە سیاسیە جیاوازەکان دەستگیر دەکەن و دەستیان هەبووە لە بڵاوکردنەوەی تووندڕەوی و ناکۆکییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین