ئیسرائیل لە خاکی سووریا نزیکتر دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هێزەکانی ئیسرائیل هێرشێکی زەمینیان بۆ سەر خاکی سووریا ئەنجامدا، ئەم هەنگاوەش پێچەوانەی وتەکانی نێردەی تایبەتی بۆ سووریا بوون کە باسی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەکرد.

ڕۆژی شەممە (2025-11-29) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، سوپای ئیسرائیلی پێشڕەوییان کردووە بۆ چەندین ناوچەی جیاوازی ناوچە سنوورییەکانی سووریا، هەنگاوەکانیان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سووریا و ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەبارەیەوە نەداوە.

ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل دوای ئەوەی دێت هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کرد و (20) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. لە (23)ــی ئەیلوولی (2025)دا تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، "سووریا و ئیسرائیل نزیکن لە گەیشتن بە ڕێکەوتن بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل هێرشەکانی ڕادەگرێت و حکومەتی دیمەشق لە نزیک سنوور دوور دەکەوێتەوە".

لە لایەکی ترەوە میدیاکانی ئیسرائیل پێچەوانەی وتەکانی نێردەی ئەمەریکایان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل سووڕە لەسەر هێشتنەوەی (9) پێگەی کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە لە کانوونی یەکەمی (2024)دا دەستیان بەسەردا گرتووە و پێویستە ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ حکومەتی تازەی دیمەشق بکرێت".

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنووری سووریا دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد، چەندین نمایشی جیاوازیان ئەنجامدا، سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "مانۆڕەکە دوو ڕۆژ دەخایێنێت بە تاقیکردنەوەیەکی چاوەڕوانکراوە لە سنووری ئیسرائیل لەگەڵ سووریا، لە مانۆرەکەدا جوڵەی سەربازی، ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و نمایشی پەڕەشوتی جۆراوجۆر نمایش کران".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین