مارک ساڤایا: دەرفەتێکی مێژوویی لە بەردەم عێراقدا هەیە
نوچەنێت
درەنگانی شەوی شەممە (2025-11-29) مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پۆستێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دەبێت عێراق گۆڕانکاری خۆی ببینێت و یاسا سەروەر بێت لەم وڵاتەدا چونکە هیچ ئابوورییەک گەشە ناکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نابێت لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت تێکەڵ بە هێزی نافەرمی بکرێت."
ساڤایا دووپاتی دەکاتەوە، "پێویستە پابەندبوونێکی بەهێز و هەنگاوی کردەیی هەبێت بۆ دوورخستنەوەی چەک لە سیاسەت بەهۆی ئەوەی عێراق لەبەردەم دۆخێکی هەستیاردایە. دوو ڕیگەی لەبەردەمە کە بریتین لە گەڕاندنەوەی توانا بۆ چەسپاندنی یاسا و راکێشانی وەبەرهێنان، یاخود گەڕانەوە بۆ هەمان گێژاوی ئاڵۆزی کە بۆ هەمووان بووەتە مایەی ناخۆشی و نائارامی. ڕێگای سیاسەتی ڕاستەقینە لە عێراق ڕێگایەکە بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی بەهێز کە ڕێزی جیهان بەدەست دەهێنێت".
نێردەی ئەمەریکا دەشڵێت، "گرنگە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ڕێگەی پرەنسیپەوە دابمەزرێندرێت، ڕێز لە چوارچێوەی دەستووری بگیرێت و ڕێگە لە دەستێوەردانی دەرەکی بگیرێت کە ببێتە هۆی پەکخستنی بڕیاردانی سیاسی یان لاوازکردنی سەربەخۆیی دەوڵەت چونکە نەتەوە بەهێزەکان کاتێک بنیات دەنرێن کە جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری لە چوارچێوەی دیاریکراوی خۆیاندا کار بکەن و لە ڕێگەی میکانیزمی یاساییەوە بەرپرسیار بن نەوەک لە ڕێگەی فشار و کاریگەری جیاوازەوە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مارک ساڤایا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "گرنگترین هەنگاو لە ئەمڕۆدا پێویستی پشتیوانیکردنە لە ئاراستەی وڵات، ڕێزگرتن لە دەستوور، بەهێزکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و پابەندبوونێکی بەهێز لەگەڵ هەنگاونانی ڕاستەقینە بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی چەک و چەکداری بۆ تێکەڵکردنی بە سیاسەتی ئەم وڵاتە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment