ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دژ بە ئیسرائیل ئەنجام دەدات ئێران

نوچەنێت

هاککەرانی ئێرانی توانییان بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانیان هەڕەشە لە ئیسرائیل بکەن و دەڵێن، "بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان و زانایانی ئەتۆمی ئیسرائیلی دەکەنە ئامانج".

ڕۆژی یەکشەممە (2025-11-30) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویانکردەوە، "چەندین هاککەری ئێرانی هێرشی ئەلیکترۆنییان کردە سەر ئیسرائیل و گروپێکی هاککەری ئێرانی توانیویانە ئۆتۆمبێلی زانایەکی ئەتۆمی بەناوبانگی ئیسرائیل بکەنە ئامانج و زانیاری ورد و ڕاستەقینەی لەڕێگەیەوە بزانن و ئاشکرابکەن". 

گرووپە هاککەرە ئێرانییەکە لە پۆستێکی تیلیگرامدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "سەرکەوتوو بوون لە دەست گەیشتنیان بە زانیارییە وردە کەسییەکانی تایبەتییەکانی زانا ئیسرائیلییەکە، ئاماژەی ئەوەشیان پێداوە کە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیکەوە چاودێری دەکرێن و چیتر پارێزراو نین و هەڕەشەیان لەسەرە". 

هاککەرە ئێرانییەکان دووپاتی دەکەنەوە، "ئەوان دەتوانن بە ئاسانی و ئازادی لە هەموو شوێنێکی ئیسرائیلدا بوونیان هەبێت". هاوکات جەخت دەکەنەوە لەوەی. "ئامانجی ئەوان بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە و بە دڵنیاییەوە دەیکەنە ئامانجی هێرشەکانیان".

ئاشکرایە دوای زیادبوونی ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل هێرشی ئەلیکترۆنی زیاتر بووە لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا و زیاتر بۆ دروستبوونی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی بەکاردەهێنرێت. لە سەرەتای (2025)دا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، "ڕیگریان کردووە لە (85) ئۆپراسیۆنی ئەلیکترۆنی ئێرانیان کە پەیوەندیدار بوون بە پلانی هەوڵدان بۆ کۆشتنی بەرپرسانی ئیسرائیلی، بەڵام ئێران وەڵامی ئیسرائیلی نەدایەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین