وەزارەتی تەندروستی: 23 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2025/12/1) وەزارەتی تەندروستی لەڕۆژی جیهانی ئایدز ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە بە دروشمی "زاڵبوون بەسەر تووشبوون، گۆڕانکاریە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەیدز" ، و دەڵێت، ڕۆژی جیهانیی ئەیدز، دەرفەتێکی جیهانییە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و یەکخستنی هەوڵی دەزگا پەیوەندارەکان و خستنەڕووی هاوکاری و پاڵپشتیە بۆ تووشبوانی نەخۆشیی ئەیدز.
سەبارەت بە ژمارەی پشکنینەکان لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیێنێت، "لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردندا ئەمساڵ 2025 لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوو، تەنها لە کەرتی گشتی، نزیکەی 609,306 شەشسەد و نۆ هەزار و سێسەد و شەش تێستی پشکنینی تاقیگەیی خوێن لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئەنجام دراوە."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، "لە دەرەنجامی پشکنینەکاندا، تەنها 87 حالەتی نوێ دەستنیشان کراوە کە تیایدا 64 حالەتی بیانی و هاووڵاتییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و 23 حالەتی هاووڵاتی و دانیشتووی ناو هەرێمی کوردستانن و کاری پێویست بەرامبەریان ئەنجام دراوە."
هەروەها وەزارەتی تەندروستی دووپاتی دەکاتەوە، "خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان، کەمتریین تووشبووی ئەم ڤایرۆسە تۆمار کراوە بە ھۆکاری سەرەکیی پابەندبوون بە بەھا کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئایینی و پتەویی بەرنامەکانی پەتازانی لە هەرێمی کوردستان."
وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت، "لەم ڕۆژەدا، پەیاممان بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدانی خۆویستانەی پشکنینی ڤایرۆسی ئەیدزە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و دۆزینەوەی حالەتەکان. هەروەها دوورکەوتنەوە لە ڕەفتارە مەترسیدارەکان وەک کاری سێکسی لە دەرەوەی ژیانی هاوسەری و دوورکەوتنەوە لە تاتۆکردن و بەکارنەهێنانی دەرزی و سرنجی بەکارهاتوو و دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان. هۆشیاری و ناسینی نەخۆشی ئەیدز و ئاشنابوون بە ڕێگاکانی گواستنەوە و خۆپاراستن لێی، بەهێزترین چەکی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییەیە."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment