سەرۆکی ڤەنزوێلا لە کاراکاس دەرکەوت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ڤەنزوێلا بۆ یەکەم جار لە کاراکس دەرکەوت، بەمەش هەموو گومانی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڤەنزوێلا کۆتایی پێهێندرا کە باس لەوە دەکرا بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئەمەریکا هەڵهاتووە.

ڕۆژی دووشەممە (2025-12-1) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلالە ئاهەنگێکی ساڵانەی خەڵاتەکانی قاوەی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کاراکاس دەرکەوت. لە بەردەم جەماوەردا دانیشت و مەدالیای دابەش کرد بەسەر بەرهەمهێنەرانی قاوەدا و ڕایگەیاند، "ڤەنزوێلا وێران ناکرێت، دەستکاری ناکرێت و کۆتایی نایەت". ئەم لێدوانەی سەرۆکی ڤەنزوێلا کۆتایی بە هەموو ئەو باسانە دەهێنا کە دەربارەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڤەنزوێلا دەکرا چونکە لە ماوەی پێشوودا ئەمەریکا زیاتر لە (12) کەشتی جەنگی و نزیکەی (15) هەزار سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، "دەبێت قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر لە ڤەنزوێلا نەمێنێت". 

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا کردووە، بەڵام ئامادە نەبوو لێدوانی زیاتر لەبارەیەوە بدات". پێشتریش ڕایگەیاندبوو، "ڕاستە هۆشدارییان بە ڤونزوێلا داوە، بەڵام بە مانای هێرشکردن بۆ سەر ئەم وڵاتە نایەت".

مادورۆ پێشتر بە ئۆپێکی ڕاگەیاند، "ئەمەریکا نەوتی ئەوانی دەوێت و هەوڵی داوە بەهێز دەست بگرێت بەسەر یەدەگی نەوتی ڤەنزوێلا. سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی ڤەنزوێلاش ڕایگەیاند، "ئەمەریکا هەوڵی کوشتنی هاووڵاتییانی داوە لە ڕێگەی هێرشە سەربازییەکانی سەر بەلەمەکان بە بیانووی بوونی ماددەی هۆشبەر".

لە (2019)ـەوە ئەمەریکا سزای بەسەر هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا سەپاندووە و وڵاتەکە ئەندامی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتە لە نێو رێکخراوی ئۆپێک. لەم دواییانەش ناکۆکییەکانی ئەمەریکا و ڤەنزوێلا زیاتر بوون، تا ڕادەی باسکردنی ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین