كۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل پشکەکانی لۆکئۆیل لە عێراق دەکڕێتەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2025-12-2) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای بەناوبانگی ئێکسۆن موبیل لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ کڕینی زۆرێک لە پشکەکانی لۆکئۆیل لە کێڵگەی نەوتییەکانی عێراق، بەم هەنگاوەش ئاشکرا دەبێت کە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکا ئامانجیانە پێگەیان فراوانتر بکەن لە عێراق و وردە وردە بوونی کۆمپانیا رووسییەکان کەم ببێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هەردوو کۆمپانیاکە ڕەتیان کردووەتەوە لیدوان لەمبارەیەوە بدەن، بەڵام هەموو بەڵگەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە بەرهەمی کێڵگەکانی کۆمپانیای لۆکئۆیل لە عێراق زۆرە و داهاتێکی باشی هەیە. بە جۆرێک لوکئۆیل (٪75)ــی پشکی هەیە لە کێلگەکانی عێراق کە یەکێکە لەم وڵاتانەی دابینکەری پێویستییەکانی جیهانە.
لە لایەکی ترەوە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق لێدوانەکەی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، "چەند کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بانگهێشت کراون بۆ چوونە ناو دانوستاندنەکان سەبارەت بە پرسە ناکۆکییەکانی نەوت و ئامانجیان گواستنەوەی کارپێکردنی کێڵگەکانە بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییە بەناوبانگەکان".
دوای ئەوەی بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە زۆربەی پشکەکانی لۆکئۆیل لەلایەن ئێکسۆن موبیلەوە دەکڕدرێت شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، "گەڕانەوەی ئێکسۆن بۆ عێراق دوای زنجیرەیەک گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی تری نەوت دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە عێراق ئامانجییەتی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز زیاد بکات و برەوی زیاتر بە پرسی نەوت و کێڵگەکان بدات کە لەم دواییانەدا چەندین کێڵگەی تریشی لە ناوچە جیاوازەکاندا دامەزراند".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment