ژمارەیەکی دیكەی گەریلا خۆیان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا دەكەن شیکاری

نوچەنێت

عەلی یارلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆ و چەکدانانی پەکەکە لەرێگەی باوەرپێکردنەوە (103) ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە.

ماڵپەڕی (A habar) بڵاوی کردەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "هیواخوازم پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر ببێتە هۆی تورکیایەکی گەورە و بەهێز، یەکریزی، برایەتیی و خۆشگوزەرانی. ئێمە پشتیوانی لە پرۆسەکە دەکەین بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی ئازاد لە تیرۆر. بە هەموو شێوەیەک چاودێری گوند و ناوچەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی شکست بە هەموو هەوڵێک بهێنین کە ببێتە تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

یارلیکایا ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی توانیومانە (91)  ئۆپەراسیۆنی جیاواز ئەنجام بدەین، هەروەها (301) پەناگەی رێکخراوی پەکەکەمان خاپوور کردووە، هاوکات لە بەردەوامی کارەکانمان (3442) کیلۆ تەقەمەنی و (403)چەک و (45) هەزار و چارسەدوشێست و پێنج چەکمان دەستبەسەر کردووە. 

سەبارەت بە خۆڕادەستکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی، "لە ساڵی (2025)ـەوە زیاتر لە (103) ئەندامی ئەو رێکخراوە لە دەرەوەی وڵات گەرانەوە نێو تورکیا و خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە کە (10) لەو ئەندامانە مێر منداڵ بوون و خەڵکی دیاربەکرد بوونە."

هاوکات لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو، یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا زیانەکانی شەڕی تورکیا و پەکەکەی ئاشکرا کردوو ڕایگەیاند، "تورکیا لە شەڕ و ململانێی (41) ساڵەی رابردووی لەگەڵ پەکەکە  دوو ترلیۆن و (500) ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە، هەربۆیەش پرۆسەی ئاشتی بۆ بنیاتناوەی تورکیا لەئێستادا زۆر گرینگە. ئەو بڕە پارەی لە شەڕی پەکەکە بەهادەرچووە، ئەگەر لە خۆشگوزەرانی وڵاتەکەمان بەکارمان هێنابا ئێستا تورکیا لە قۆناغێکی دیکەی خۆشگوزەرانی دەبوو."

سەبارەت بە پشتیوانییەکانیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەزیری دادی تورکیا دەشڵێت، "لە لێواری رزگاربوون لە تیرۆرین، تورکیایەکی دوور لە تیرۆر بونیات دەنێت کە تورکیا (41) ساڵە شەڕی لەگەڵدا دەکات، لەکاتێکدا چەکەکان بێدەنگ کراوە و بەردەوامی بە پرۆسەکە دەدەین، بەم نزیکانە لەرێگەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی گرەنتی زیاتر بە پرۆسەکە دەدەین. ئەوەی لە بەرژەوەندی میللەتەکەمانە ئەنجامی دەدەین بێ ئەوەی بنەماڵەی کوژراوەکانمان ئازار بدەین." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین