ئەمەریکا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەری رێكاریی توندتر دەگرێتەبەر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئیدارەی سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ڕێگری دەکرێت لە چوونی کۆچبەرانی (19) وڵات بۆ ئەمەریکا و هەموو داواکارییەکانی کۆچبەرییان ڕەتدەکرێتەوە".

ڕۆژی چوارشەممە (2025-12-3) ئاژنسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی یاداشتێکی فەرمی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی، "ئه‌نجامدانی هێرشێك له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی له‌ واشنتۆن، ئیدارەی ئەمه‌ریکا داواکارییەکانی کۆچبەری بۆ هاووڵاتیانی (19) وڵات به‌ ته‌واوی راگرت، وڵاتەکانیش بریتین لە ئەفغانستان، یەمەن، سودان ،یه‌مه‌ن ڤەنزوێلا، هایتی، سۆماڵ و چەندین وڵاتی تر.

هاوکات دوای دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، "هەنگاوەکانی دژی کۆچبەری زیاتر تووند کرد". لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لێدوانەکانی دژی سۆماڵییەکان بوو و باسی لەوە کرد، "نایانەوێت لە وڵاتەکەیاندا بن".

دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمەوە گەڕاوەتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا یەکێک لە پێشینەی کارەکانی کردووەتە پەیڕەوکردنی سیاسەتی دژە کۆچبەری و سەپاندنی یاسای جیاواز بەسەر کۆچبەراندا و ڕەتکردنەوەی داواکاری کۆچبەری و تووندکردنی سنوورەکانی وڵاتەکەی.

یاداشتنامەکەی ئیدارەی ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە، "هەموو جۆرە داواکارییەک، هاتنەناوەوەی وڵات و داواکردنی هەر کارئاسنییەک بۆ کۆچبەرانی ئەم وڵاتانە ڕەتدەکرێتەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ ناکرێت، لە بەرامبەردا کۆچبەرانی ئەم وڵاتانە ڕەخنە لە هەنگاوەکە و ئیدارەی ترەمۆ بەگشتی دەگرن و بە سیاسەتێکی تووندڕە و دژە کۆچبەری ناوی دەبەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین