عێراق حیزبوڵڵا و حوسیەكانی خستە لیستی تیرۆرەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دادی عێراق لە وەقائیعی فەرمی بە پشبەستن بە بڕیارەكانی لیژنەی سامانی تیرۆرستان هەریەك لە بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای حووسیەكان و حیزبوڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمرۆ (2025/12/4) وەزارەتی دادی عێراق بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی ژمارە 4848ی رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لەلایەن وەزارەتی دادی عێراق بڵاوکرایەوە، رێککەوتی 17ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرە، کە تێیدا پاڵپشت بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە نووسینگەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، هەریەک لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکان لە یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنان، خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

 رۆژنامەکە باس لەوەش دەكات، ئەم نوێکردنەوەیە لە چوارچێوەی دیاریکردنی ئەو قەوارە و کەسانەدایە، کە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وشککردنی سەرچاوە داراییەکانیان دەیانگرێتەوە.

 بەگوێرەی رۆژنامەی وەقائیعی ناوی ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، بۆ ئەحمەد حوسێن شەرع گۆڕدراوە.

سەبارەت بەو بڕیارە، موڕاد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە لە وەزارەتی دادی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی داد هیچ پەیوەندییەکی بە بڕیارەکانەوە نییە، بەڵکو ئەو بڕیارانەی لەلایەنە فەرمییەکانی دەوڵەت دەردەچن لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێنەوە و دواتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین