نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد دەدات بابەتی گشتی

نوچەنێت

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد و دووپاتی دەکاتەوە، "ڕەنگە زیرەکی دەستکرد هەڕەشە بێت بو دروستکردنی دابەشبوونێکی نوێ بۆ جیهان".

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/12/4) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، "بە دڵنیاییەوە زیرەکی دەستکرد دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی جیهان و دەبێت وڵاتان زۆر بە ورییاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بەکارهێنانیدا بکەن چونکە کێبڕکێی نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو زیاتر دەکات، بەڵام داهاتووی زیرەکی دەستکرد دیار نییە تاوەکو ئێستا".

ڕاپۆرتێکی نوێی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تابەتە بە وڵاتانی ئاسیا و پاسیفیک دەڵێت، "زیرەکی دەستکرد لە توانای دایە نایەکسانی لە جیهاندا نەهێڵێت و ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی وڵاتان لەڕێگەیەوە یارمەتی یەکتر بدەن و  سەردەمێکی نوێ لە ژیاندا دەستپێبکەن".

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دەتواندرێت دەرفەتی ئابووری نوێ بڕەخسێندرێت و وڵاتان دەتوانن دەستیان بگات بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوویی جیهانی کە لە کەرتە جیاوازەکاندا سوودیان لێوەربگیرێت".

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، "لە ڕیگەی زیرەکی دەستکردەوە دەتواندرێت سوود وەربگیردرێت لە خزمەتگوزارییەکانی وەک خوێندن، تەندروستی، دارایی و وەڵامدانەوەی کارەساتەکان و چەندین کەرتی تر و وڵاتانی وەک سەنگاپور، ژاپۆن و چین بە تەواوەتی توانیوویانە سوودمەندی یەکەم بن لەم بوارەدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین