سەرۆک وەزیرانى عێراق: دانانى حزبوڵڵا و حوسیەکان بە هەڵەبوو
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/4) نووسینگەى محەمەد شەیاع سوودانى، دواى لێکۆڵینەوە و دیاریکردنى لە بڕیارى ژمارە (61) ساڵى (2025) کە لە ژمارە (4848)ى رۆژى ((2025/11/17 بڵاوکراوەتەوە، بەگوتەى نووسینگەى سەرۆک وەزیران دەڵێت، ئەوەى بڵاوکراوەتەوە پێچەوانەى هەڵوێستى راستەقینە نییە، هەڵوێستى عێراق لەسەر داواى مالیازیا بوو، کە تەنیا بۆ ئەو کەسانەى پەیوەندیان بە رێکخراوى تیرۆرستى داعش و قاعیدەوە هەبووە.
لە راگەیێندراوەکەى سوودانى هاتووە، هەڵوێستى سیاسى و مرۆیى حکومەتى عێراق بەرانبەر هێرشە دوژمنکارییەکانى سەر کەسوکارمان لە لوبنان، یان فەڵەستین، هەڵوێستى مەبدەئین، ناکەوێتە ژێر کاریگەرى موزایەدەوە، ئەوە جگە لەوەى ئەو هەڵوێستە رەنگدانەوەى خواستى گەلى عێراقە، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، کە پاڵپشتى مافى گەلانى برایە لە ئازادبوون و ژیانێکى شایستە لەسەر خاکى خۆیان دەکات.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، هیچ کەسێک ناتوانێت موزایەدە بەسەر هەڵوێستەکانى حکومەتى عێراقەوە بکات، داگیرکاریى و دەستدرێژیى و راگواستنى بەزۆر و کۆمەڵکوژى و هەموو کارێکى دوژمنکارانە رەت دەکەنەوە کە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێى بێدەنگە.
ئەمرۆ پێنجشەممە رۆژنامەى وقائیعى عێراقى بڵاوى کردەوە، پاڵپشت بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان نووسینگەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، هەریەک لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حووسییەکان لە یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنانی لە لیستی تیرۆردا دانابوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment