سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق: ئاگادارى بڕیارى بە تیرۆرستناساندنى حزبوڵڵا‌و حوسییه‌كان نەبووین
ئەمرۆ هەینى (2025/12/5) سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئاگاداری بڕیار‌ی پۆلێن‌كردن و بلۆككردنی پاره‌كانی حزبوڵای لوبنانی و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بێت وه‌ك دو رێكخراوی تیرۆریستی و هه‌روه‌ها ره‌تیشیده‌كاته‌وه بڕیارێكی وای په‌سه‌ندكردبێت.
لە بە شێکى دیکەى راگەیێندراوەکە جه‌خت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئه‌و جۆره بڕیارانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار روانەکرابن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆ وردبینی و په‌سه‌ندكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌و یاسایانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌نێردرین كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌دات له‌گه‌ڵ مه‌رسومه كۆمارییه‌كان.
سەرۆکایەتى کۆمار ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆریستان و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و رێنماییه‌كانی ده‌رچو له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نانێردرێن.
راگەیێندراوەکە دەڵێت، سەرۆکایەتى کۆمار ئاگادارى پێشتر بڕیار‌ی ناساندنی حزبوڵا و حوسییه‌كان وه‌ك دوو رێكخراوی تیرۆریستی و بلۆككردنی پاره‌كانیان نەبوو، بەڵکوو لە رێگە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادارى ئەو بڕیارە بووە، ئەوەش وایکرد پێویست بکات، ئەو روونکردنەوە بڵاوبکەینەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment